روسیا مەرجەکانی بۆ کشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی لە بیلاڕوس ئاشکرا دەکات

06:44 - 2023-08-01
جیهان
338 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ کشانەوەی چەکی ئەتۆمی لە بیلاروس ئاشکرا دەکات.

بەوتەی ئەلێکسی پۆلیشوک، بەرپرسی پەیوەندییەکانی روسیا و بیلاروس لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا، رایگەیاندووە، ناردنی چەکی ئەتۆمی بۆ بیلاروس بۆ پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵاتە لە مەترسییەکانی ئەمریکا و ناتۆ.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا راشیگەیاندووە، گەر ئەمریکا ئەو ژێرخانە ئەتۆمییەی لە ئەوروپا دایمەزراندووە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوا ئەوانیش چەکە ئەتۆمییەکانیان لە بیلاڕوس دەکشێننەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان