ﺋﺎ: ﻣﺎردﯾﻦ ئەبوبەکر
زیرەکی دەﺳﺘﮑﺮد ﺑﻪ ﺋﯿﻨﮕﻠﯿﺰی
(Intelligence Artificial)، لقێکی ﻓﺮاواﻧﻪ ﻟﻪ زاﻧﺴﺘﯽ ﮐۆﻣﭙﯿﻮﺗﻪر و ﮔﺮﻧﮕﯽ ﺑﻪ دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ﺋﺎﻣێری زﯾﺮەک دەدات، ئەو ئامێرەش ﺗﻮاﻧﺎی ﺋﻪﻧﺠﺎﻣﺪاﻧﯽ ئەو ﺋﻪرﮐﺎنەی هەﯾﻪ ﮐﻪ ﺑﻪ شێوەیەکی ﺋﺎﺳﺎﯾﯽ پێوﯾﺴﺘیان ﺑﻪ زیرەکیی ﻣﺮۆڤە. زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد زاﻧﺴتێکی ﻓﺮە رەهەندە و ﮔۆڕاﻧﮑﺎرﯾﯿﻪﮐﯽ ﻧﻤﻮوﻧﻪﯾﯽ دروﺳﺖ دەکات ﻟﻪ هەﻣﻮو ﮐﻪرﺗﻪﮐﺎﻧﯽ ﭘﯿﺸﻪﺳﺎزی ﺗﻪﮐﻨۆﻟۆﺟﯿﺎدا و رێگە ﺑﻪ ئامێرەکان دەدات بۆ مۆدێلکردن ﯾﺎن ﺗﻪﻧﺎﻧﻪت ﺑﺎﺷﺘﺮﮐﺮدﻧﯽ ﺗﻮاﻧﺎﮐﺎﻧﯽ مێشکی ﻣﺮۆڤ. هەروەها ﻟﻪ ﭘﻪرەﺳﻪﻧﺪﻧﯽ ئۆتۆمبێلی ﺧۆلێخوڕەوە بۆ بڵاوبونەوەی ﺋﺎﻣﺮازە زﯾﺮەکەکانی وەک چات جی پی تی (chat GPT) و (Bard Google›s)، بەکار دەهێنرێت و لەمەودوا دەبێتە بەشێک ﻟﻪ ژﯾﺎﻧﯽ رۆژاﻧﻪ و دەبێتە ئەو بوارەی ﮐﻪ ﮐۆﻣﭙﺎﻧﯿﺎﮐﺎن ﻟﻪ سەرجەم ﭘﯿﺸﻪﺳﺎزییەکاندا وەﺑﻪرهێنانی ﺗێدا دەﮐﻪن.
مێژوو
ﻟﻪ ﻧﺎوەڕاﺳﺘﯽ ﺳﻪدەی ﺑﯿﺴﺘﻪﻣﺪا ﭼﻪﻧﺪ زاﻧﺎﯾﻪک دەﺳﺘﯿﺎن ﮐﺮد ﺑﻪ ﮔﻪڕان ﺑﻪدوای رێبازێکی ﻧﻮێ ﺑۆ دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ﺋﺎمێری زﯾﺮەک، ﻟﻪﺳﻪر ﺑﻨﻪﻣﺎی دۆزﯾﻨﻪوەﮐﺎﻧﯽ زاﻧﺴﺘﯽ دەﻣﺎر، زاﻧﺴﺘﯽ ﺑﯿﺮﮐﺎری و ﺳﺎﯾﺒﻪرنێتیکس .(Cybernetics) ئەوە بوو ﻟﻪ هاوﯾﻨﯽ ﺳﺎڵی 1956 و ﻟﻪ ﮐۆنفرانسێکدا ﻟﻪ ﮐﻪﻣﭙﯽ
ﮐۆلێژی دارتمۆس ﺑﻮاری ﺗﻮێژﯾﻨﻪوەی ژﯾﺮیی دەﺳﺘﮑﺮد دامەزرێنرا.
ﺋﺎﻣﺎدەﺑﻮاﻧﯽ ﺋﻪم کۆنفرانسە ﺑۆ ﻣﺎوەی ﭼﻪﻧﺪ دەﯾﻪﯾﻪک ﺑﻮوﻧﻪ ﭘێشەنگی ﺗﻮێژینەوەی ژﯾﺮیی دەﺳﺘﮑﺮد، ﺑﻪ ﺗﺎﯾﺒﻪﺗﯽ ﺟۆن ﻣﻪﮐﺎرﺗﯽ، ﻣﺎرڤین ﻣﯿﻨﺴﮑﯽ، ﺋﺎﻟﻦ نۆئێڵ و هێربێرت ﺳﯿمۆن ﮐﻪ ﺗﺎﻗﯿﮕﻪی ژیریی دەﺳﺘﮑﺮدﯾﺎن ﻟﻪ (MIT)و زاﻧﮑۆی ﮐﺎرنێگی مێلۆن (CMU) و ﺳﺘﺎﻧفۆرد داﻣﻪزراﻧﺪ، ﺧۆﯾﺎن و ﺧﻮێندکارەکانیان دەستییانکرد ﺑﻪ ﻧﻮوﺳﯿﻨﯽ ﭼﻪﻧﺪﯾﻦ ﺑﻪرﻧﺎﻣﻪ ﮐﻪ ﺑﻮوە هۆی ﺳﻪرﺳﺎﻣﮑﺮدﻧﯽ ﺷﺎرەزاﯾﺎﻧﯽ ﺑﻮارەﮐﻪ. ﻟﻪ ﻧﺎوەڕاﺳﺘﯽ ﺷﻪﺳﺘﻪﮐﺎﻧﺪا، ﺗﻮێژنەوەی ژیریی دەﺳﺘﮑﺮد ﻟﻪﻻﯾﻪن وەزارەﺗﯽ ﺑﻪرﮔﺮی ﺋﻪﻣﺮﯾﮑﺎوە رێژەیەکی زۆر ﭘﺎرەی بۆ داﺑﯿﻦ دەﮐﺮا.
ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﻪﮐﺎﻧﯽ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد
زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﺑﻪ پێچەوانەی ﺗﻮاﻧﺎﮐﺎﻧﯽ ﻣﺮۆڤەوە، ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯽ ﺳﻪرەﮐﯽ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایەکە ﮐﻪ ﺳﯿﺴﺘﻣﻪﮐﺎﻧﯽ کۆمپیوتەر ﺑﻪ شێوەیەکی سەربەخۆ ﻟﻪ دەستێوەردانی ﻣﺮۆڤ و زﯾﺮەﮐﺎﻧﻪ کار پێبکات، هەروەها ﺑﺎﺷﺘﺮﮐﺮدﻧﯽ ﺗﻮاﻧﺎی ﭼﺎرەﺳﻪرﮐﺮدﻧﯽ کێشەکان یەکێک ﻟﻪ ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﻪ ﺳﻪرەﮐﯿﯿﻪﮐﺎﻧﯽ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﺑﺮﯾﺘﯿﯿﻪ ﻟﻪ دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ سیستمێکی ﮐﺎرﯾﮕﻪر بۆ ﭼﺎرەﺳﻪرﮐﺮدﻧﯽ کێشەکان ﻟﻪﮔﻪڵ ﺗﻮاﻧﺎی ﮔﻪﯾﺸﺘﻦ ﺑﻪ ﮐﻪﻣﮑﺮدﻧﻪوەی هەڵەی لۆژیکی و دووﺑﺎرەﮐﺮدﻧﻪوەی لێکدانەوەی ﻣﺮۆڤ ﻟﻪ ﮐﺎﺗﯽ ﭼﺎرەﺳﻪرﮐﺮدﻧﯽ کێشە ئاڵۆزەکاندا. ﺗﻮاﻧﺎی زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﻟﻪ ﭼﺎرەﺳﻪرﮐﺮدﻧﯽ کێشەکاندا ژﯾﺎن ﺋﺎﺳﺎﻧﺘﺮ دەﮐﺎت، ﭼﻮﻧﮑﻪ ﺋﻪرﮐﻪ ئاڵۆزەکان دەتوانرێت دﯾﺎری بکرێن بۆ سیستمە باوەڕپێکراوەکانی زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﮐﻪ دەﺗﻮاﻧﻦ ﮐﺎرە ﮔﺮﻧﮕﻪﮐﺎن ﺳﺎدە ﺑﮑﻪن.
ﺑﻮارەﮐﺎﻧﯽ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﭘﻼﻧﻪﮐﺎن ﺋﺎﺳﺎﻧﺘﺮ دەکەن و رێگەمان پێدەدەن داهاﺗﻮو بە رێگەی ﺷﯿﮑﺮدﻧﻪوەی پێشبینیکراو ببینین، ﺷﯿﮑﺮدﻧﻪوەی داﺗﺎ، پاشبینیکردن و مۆدێلەکانی ﺑﺎﺷﺘﺮﮐﺮدن، ﭘﻼﻧﺪاﻧﺎﻧﯽ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد رێرەوێکی ﮐﺮداری دروﺳﺖ دەﮐﺎت بۆ سیستمێک بۆ ﮔﻪﯾﺸﺘﻦ ﺑﻪ ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﻪﮐﺎﻧﯽ و ﺑﺎﺷﺘﺮﮐﺮدﻧﯽ جێبەجێکردنی ﮔﺸﺘﯽ. یەکێک ﻟﻪ ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﻪ ﺳﻪرەﮐﯿﯿﻪﮐﺎﻧﯽ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﺋﻪوەﯾﻪ ﮐﻪ پێشبینیەکانی بەکاربهێنێت بۆ دﯾﺎرﯾﮑﺮدﻧﯽ ﮐﺎرﯾﮕﻪرﯾﯿﻪﮐﺎﻧﯽ ﮐﺮدارەﮐﺎﻧﻤﺎن.
دوو رای جیاواز
ﮐﺎرﯾﮕﻪری زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﻟﻪﺳﻪر کۆمەڵگا ﺑﻪ شێوەیەکی بەربڵاو گفتوگۆی ﻟﻪﺳﻪر دەکرێت، زۆر ﮐﻪس دەڵێن ﮐﻪ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد جۆری ژﯾﺎﻧﯽ رۆژاﻧﻪ ﺑﺎﺷﺘﺮ دەﮐﺎت، ﺑﻪ ﺋﻪﻧﺠﺎﻣﺪاﻧﯽ ﺋﻪرﮐﯽ رۆﺗﯿﻨﯽ و ﺗﻪﻧﺎﻧﻪت ئاڵۆزتر ﻟﻪوەی لە توانای ﻣﺮۆڤدایە، ﺋﻪﻣﻪش وا دەﮐﺎت ژﯾﺎن ﺋﺎﺳﺎﻧﺘﺮ و ﺳﻪﻻﻣﻪﺗﺘﺮ و ﮐﺎراﺗﺮ بێت. هەندێکی دﯾﮑﻪ دەڵێن ﮐﻪ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﻣﻪﺗﺮسی بۆ سەر ﺗﺎﯾﺒﻪﺗﻤﻪﻧﺪی مرۆڤ دروﺳﺖ دەﮐﺎت و رەﮔﻪزﭘﻪرﺳﺘﯽ ﺧﺮاﭘﺘﺮ دەﮐﺎت ﺑﻪ ﺳﺘﺎﻧﺪاردﮐﺮدﻧﯽ خەڵک و کرێکاران ﮐﺎرەﮐﺎﻧﯿﺎن لەدەست دەدەن، ﮐﻪ دەبێتە هۆی بێکارییەکی زﯾﺎﺗﺮ. بەڵام لێرەدا ﺑﺎﺳﯽ ﮐﺎرﯾﮕﻪرﯾﯿﻪ ئەرێنی و نەرێنییەکانی ﻟﻪﺳﻪر کۆمەڵگەی ﮐﻮردی دەکەین.
خاڵە ئەرێنییەکان
ﮐﻪﻣﮑﺮدﻧﻪوەی ﺋﻪو هەڵانەی ﭘﻪﯾﻮەﻧﺪﯾﯿﺎن ﺑﻪ ماندوێتی مرۆڤەوە هەﯾﻪ، هەڵەی ﻣﺮۆڤ ﻟﻪ هێزی ﮐﺎردا ﺣﻪﺗﻤﯿﯿﻪ و ﺗﺎ ﺋﺎﺳﺘﯽ ﻣﺎﻧﺪووﺑﻮون زیاﺗﺮ بێت، ﻣﻪﺗﺮﺳﯽ رووداﻧﯽ هەڵە زﯾﺎﺗﺮ دەبێت. بەڵام ﺗﻪﮐﻨۆﻟۆژﯾﺎ، هەﺳﺘﯽ ﻧﯿﯿﻪ و ﺋﺎزاری ﻣﺎﻧﺪووﺑﻮون و سەرقاڵبوون نازانێ چییە. بەوەش کارەکان لە هەڵە رزﮔﺎر دەﮐﺎت و دەﺗﻮاﻧێت ﺋﻪرﮐﻪﮐﻪ خێراتر و وردﺗﺮ ﺋﻪﻧﺠﺎم ﺑﺪات.
خاڵێکی دیکە ﭘﺎراﺳﺘﻨﯽ ژﯾﻨﮕﻪی ﺗﻪﻧﺪروﺳﺘﯽ ﻟﻪ ﻧﻪﺧۆﺷﯿﯿﻪﮐﺎنە، رۆﺑۆﺗﻪﮐﺎن و ﺑﻪرﻧﺎﻣﻪﮐﺎﻧﯽ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد دەﺗﻮاﻧﻦ ﮐﺎرﻣﻪﻧﺪاﻧﯽ ﻧﻪﺧۆﺷﺨﺎﻧﻪ و ﮐﻠﯿﻨﯿﮑﻪﮐﺎن ﻟﻪ ﻧﻪﺧۆﺷﯿﯿﻪ زﯾﺎﻧﺒﻪﺧﺸﻪﮐﺎن بپارێزن رۆﺑۆﺗﻪﮐﺎن ﮐﻪ ﺗﻮاﻧﺎی زﯾﺮەﮐﯿﯿﺎن هەﯾﻪ دەﺗﻮاﻧﻦ تیشکی گاما و ﺳﻪرو وەنەوشەیی ﺑﻪﮐﺎربهێنن بۆ ﭘﺎﮐﮑﺮدﻧﻪوەی ژوورەﮐﺎﻧﯽ ﻧﻪﺧۆﺷﻪﮐﺎن بۆ ﺋﻪوەی ﭘﻪرﺳﺘﺎران و پسپۆڕانی ﺗﺮی ﭘﺰﯾﺸﮑﯽ ﺑﺘﻮاﻧﻦ خۆیان بپارێزن کاتێک رووبەڕووبووی ﻧﻪﺧۆﺷﯿﯿﻪﮐﺎن دەبنەوە.
خاڵە نەرێنییەکان
زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد دەبێتە هۆی بێکاریەکی ﮔﻪورە ﻟﻪ کاتێکدا رۆبۆتەکان شوێنی خەڵک دەﮔﺮﻧﻪوە. رۆبۆتەکانی زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد و ﻧﻪرﻣﻪکاڵا و ئامێرەکانی دﯾﮑﻪ رۆژ ﺑﻪ رۆژ زیاتر جێگە بە مرۆڤ لەق دەکەن، چونکە پێویستییان ﺑﻪ هیچ ﺳﻮود و ﺧﺰﻣﻪﺗﮕﻮزارﯾﯿﻪک ﻧﯿﯿﻪ ﮐﻪ ﻣﺮۆڤ پێویستی پێیەتی وەک رۆژاﻧﯽ نەخۆشی، کاتژمێری ﭘﺸﻮو ﻟﻪ ﮐﺎﺗﯽ ﮐﺎردا، ﺑﯿﻤﻪی ﺗﻪﻧﺪروﺳﺘﯽ، ﺑﻪرزﮐﺮدﻧﻪوەی ﻣﻮوﭼﻪ، ﺑﻪرزﮐﺮدﻧﻪوە و پێداچوونەوەی ﮐﺎر، ﮐﻪ کێشە بۆ کرێکاران و کۆمەڵگا ﺑﻪ ﮔﺸﺘﯽ دروﺳﺖ دەﮐﺎت.
هەرﭼﻪﻧﺪە زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد دەتوانێت ﮐﺎرﯾﮕﻪری ئەرێنی ژﯾﻨﮕﻪﯾﯽ هەبێت، بۆ ﻧﻤﻮوﻧﻪ ﺑﻪ رێگەدان ﺑﻪ تۆڕە زﯾﺮەﮐﻪﮐﺎن بۆ هاوﺗﺎﮐﺮدﻧﯽ ﺧﻮاﺳﺘﯽ ﮐﺎرەﺑﺎ ﯾﺎن ﺗﻮاﻧﺎی خاوێن رگرتنی ﺷﺎرە زﯾﺮەک و ﮐﻪم کاربۆنەکان ﻟﻪﮔﻪڵ ﺋﻪوەﺷﺪا، یەکێک ﻟﻪ زﯾﺎﻧﻪﮐﺎﻧﯽ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﺋﻪوەﯾﻪ ﮐﻪ دەتوانێت زﯾﺎﻧﯽ ژﯾﻨﮕﻪﯾﯽ ﮔﻪورە بگەیەنێت بەهۆی بەکارهێنانی وزەی زۆرەوە.
لێکۆڵینەوەیەکی ﺳﺎڵی 2019 دەرﯾﺨﺴﺘﻮوە ﮐﻪ جۆرێکی ﺗﺎﯾﺒﻪﺗﯽ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد بە ناوی فێربوونی ﻗﻮوڵ ﻟﻪ ﭘﺮۆﺳﻪﮐﺮدﻧﯽ فێربووندا کاریگەرییەکی کاربۆنی ﮔﻪورەی هەیە بەهۆی ﺋﻪو ﺳﻮوﺗﻪﻣﻪﻧﯿﯿﻪی ﮐﻪ پێویستی پێیەتی. ﺷﺎرەزاﯾﺎن دەڵێن راهێنانی ﯾﻪک مۆدیلی دەﺳﺘﮑﺮدی زﯾﺮەک، هاوﺗﺎﯾﻪ ﻟﻪﮔﻪڵ 125 ﮔﻪﺷﺘﯽ ﺋﺎﺳﻤﺎﻧﯽ ﻟﻪ نیویۆرکەوە بۆ ﭘﻪﮐﯿﻦ، ﯾﺎن پێنج ﺋﻪوەﻧﺪەی دەرﭼﻮوﻧﯽ ئۆتۆمبێلی ﺋﺎﺳﺎﯾﯽ.
زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد و خوێندکار
زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد ﻟﻪ ﯾﺎرﻣﻪﺗﯿﺪاﻧﯽ خوێندکاراندا رۆڵی ﮐﺎرﯾﮕﻪر و ﺑﻪرﭼﺎوی هەﺑﻮوە ﺋﻪوەش ﺑﻪ ﯾﺎرﻣﻪﺗﯿﺪاﻧﯽ خوێندکار ﻟﻪ ﺷﯿﮑﺎرﮐﺮدﻧﯽ ﭘﺮﺳﯿﺎرە ﺑﯿﺮﮐﺎرییەﮐﺎن ﯾﺎﺧﻮد دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ راپۆرت و ﺳﯿﻤﯿﻨﺎر بۆ خوێندکارانی زانکۆ و ﭘﻪﯾﻤﺎﻧﮕﺎﮐﺎن، بەڵام ﻻﯾﻪﻧﯽ نەرێنی ﺑﺮیتییە ﻟﻪ ﺗﻪﻣﻪڵ ﺑﻮوﻧﯽ خوێندکار ﻟﻪوەی کاتێک مامۆستایەک ﺋﻪرﮐﯽ ماڵەوەی پێدەدات ﺑﻪ بێ فێربوونی ﺷﯿﮑﺎرﮐﺮدن ﺑﻪ ﯾﺎرﻣﻪﺗﯽ زیرەکیی دەﺳﺘﮑﺮد وەڵامی دەستدەکەوێت، ﯾﺎﺧﻮد دواڕۆژی خوێندکارانی زانکۆ لێڵ دەﮐﺎت ﺑﻪوەی ﺳﺒﻪی ﻧﺎﺗﻮاﻧﻦ ﻟﻪ ﮐﺎﺗﯽ داﻣﻪزراﻧﺪندا راپۆرتێک ﺋﺎﻣﺎدە ﺑﮑﻪن.