فلاشی ئابووری

چین، كەشتیی گەورە بۆ میسر دروست دەكات

09:59 - 2025-06-25
ئابووری
14 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای دەریاوانیی نیشتمانیی میسر گرێبەستێكی لەگەڵ دامەزراوەی هانتۆنگی چینی ئیمزاكرد، بۆ دروستكردنی دوو كەشتی نوێ بۆ میسر لە جۆری كامسارماكس، كە هەر یەكەیان توانای هەڵگرتنی 82 هەزار تۆن شمەكیان دەبێت.
ئەلفەریق كامیل ئەلوەزیر وەزیری گواستنەوەی میسر لەو بارەیەوە رایگەیاند: داوایانكردووە ئەو دوو كەشتییە بە نوێترین تەكنۆلۆژیا دروست بكرێن و بڕیاریشە لە مانگەكانی تشرینی یەكەم و دووەمی ساڵی 2028دا میسر هەردوو كەشتییەكە وەربگرێت.
روسیا ئەلیەوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان