بە گوێرەی راپۆرتێكی (CNN) لە دوو رۆژی رابردوودا پشكەكانی كۆمپانیای تێسلا بەرزبوونەوەیەكی كەم وێنەی بەخۆیەوە بینی، ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەرێنی لەبارەی فرۆشی ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەكانییەوە.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو بەرزبوونەوەیەی پشكەكانی تێسلا، سامانی ئیلۆن مەسكی خاوەنی كۆمپانیای تێسلا بە رێژەی %9 زیادیكرد و 17 ملیار دۆلار چووە سەر سامانەكەی، بەوەش سامانی مەسك، 175 ملیار دۆلار لە سەروو سامانی ركابەرییەكانییەوە دەبێت.
CNN