و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
زۆر جار ده‌وترێ، ئێمه له گه‌رمه‌ی شۆڕشی ته‌كنۆلۆجیاداین و ته‌كنۆلۆجیا بواری كار و چالاكییه‌كانمان زۆر باشتر ده‌بێت له جاران، ئه‌ویش به‌هۆی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر، ئینته‌رنێت، خێرایی زۆر له په‌یوه‌ندیدا، چاره‌سه‌ر و به‌كارهێنانی داتاكان و هه‌روه‌ها به‌هۆی رۆبۆت و به‌م دواییانه‌ش به‌هۆی زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه. هه‌موو ئه‌مانه راستن و رۆژانه به چاوی خۆمان ده‌یبینین، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هیچكام له‌و پێشكه‌وتنانه له‌سه‌ر داتا ئابوورییه‌كان ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه، واته راسته ئێستا خێراتر له جاران كار ده‌كه‌ین و ئامێر و ئامرازی زیاتر و پێشكه‌وتوترمان هه‌یه، به‌ڵام له داتا ئابوورییه‌كاندا و به تایبه‌تیش له به‌رهه‌مداریی و كارایی به‌رهه‌مدا ئه‌و پێشكه‌وتنه ده‌رناكه‌وێت.
داتا ئابوورییه‌كان پێمان ده‌ڵێن: له نێوان ساڵه‌كانی 1974 و 2008دا قه‌باره‌ی به‌رهه‌مداریی هه‌ر كرێكارێك له به‌ریتانیا به رێژه‌ی %2,3 زیادی كردووه، به‌ڵام له نێوان ساڵه‌كانی 2008 و 2020دا له بری ئه‌وه‌ی زیاد بكات، به رێژه‌ی %0,5 له‌سه‌ر ئاستی ساڵانه كه‌می كردووه، ته‌نانه‌ت له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا توانای به‌رهه‌مداریی كرێكار له به‌ریتانیا به رێژه‌ی %0,6 كه‌می كردووه به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو.
هەستێکی هەڵە
ئه‌م داتایه له زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا هاوشێوه‌یه، بۆ نموونه له ئه‌مریكا له نێوان ساڵه‌كانی 1995 و 2005دا توانای به‌رهه‌مداریی به رێژه‌ی %3,1 زیادی كردووه، به‌ڵام له نێوان ساڵه‌كانی 2005 و 2019دا به رێژه‌ی %1,4 دابه‌زیوه.
ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و هه‌سته‌مان لا دروست بووه، كه به‌هۆی داهێنانه ته‌كنۆلۆجییه‌كانه‌وه پێشكه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام توانای به‌رهه‌مداریمان كه‌می كردووه، ئه‌مە چۆن لێك بده‌ینه‌وه؟
ره‌نگه هۆكاره‌كه ئه‌وه بێت، كه ئێمه ته‌كنۆلۆجیای نوێ به‌كار ده‌هێنین بۆ خۆدزینه‌وه له كار، وه‌ك خۆخه‌ریككردن به مۆبایل و ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یان هه‌ر بابه‌تێكی دیكه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، یان ره‌نگه هۆكاری دیكه‌ی شاراوه هه‌بێت.
دوو هۆکار
مه‌سه‌له‌ی به‌رهه‌مداریی له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئابوورییه‌وه زۆر گرنگی پێ ده‌درێت، به تایبه‌تیش له دوای قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی 2008 و ئه‌م قه‌یرانه تازه‌یه‌ی هه‌ڵاوسان كه زۆربه‌ی جیهانی گرتۆته‌وه، زۆربه‌ی بۆچوونه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه هۆكاری سوود وه‌رنه‌گرتنمان له ته‌كنۆلۆجیای نوێ، یان ئه‌وه‌تا ئێمه كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنۆلۆجیامان به راستی و دروستی نه‌پێواوه، یان ئه‌وه‌تا شۆڕشه ئابوورییه‌كان خۆیان به خاوی و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه ده‌چن، كه ره‌نگه تا ده‌یان ساڵی دیكه‌ش سووده‌كانی نه‌بینین.
خاتوونی پڕۆفیسۆر دیم دایان كویڵ مامۆستای سیاسه‌تی گشتی له په‌یمانگای بینیتی سه‌ر به زانكۆی كامبریج، كه پسپۆڕه له بواری پێوانه‌ی به‌رهه‌مداریدا ده‌ڵێ: ئێستا هیچ بوارێكی زانستی نه‌ماوه شێوازی دیجیتاڵی تێدا به‌كار نه‌هێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین به روونی ئه‌وه ببینین كه چی روو ده‌دات و له داتاكاندا ده‌رناكه‌وێت، زۆر به ساده‌یی ده‌توانین بڵێین، ئێمه داتاكان به شێوازێك كۆ ناكه‌ینه‌وه كه یارمه‌تیمان بدات تا لێی تێبگه‌ین.
جاران هی خۆی بوو
بۆ نموونه، كۆمپانیایه‌ك جاران سێرڤه‌رێكی كۆمپیوته‌ری به‌كار ده‌هێنا و به‌شی ته‌كنۆلۆجیای داتاكان تایبه‌ت بوو به خۆی، به‌ڵام ئێستا په‌نا بۆ كۆمپانیای دیكه ده‌بات، له‌و رێگایه‌وه تازه‌ترین پڕۆگرامی پێده‌گات و پڕۆگرامه‌كانیش به‌رده‌وام نوێ ده‌كرێنه‌وه، پڕۆگرامه‌كان جێی متمانه‌ن و هه‌رزانیشن، به‌ڵام كاتێك له رووی ئابوورییه‌وه قه‌باره‌كه‌ی ده‌پێوین، ده‌بینین بچووكتره، له‌بری ئه‌وه‌ی گه‌وره‌تر بێت، جگه له‌وه‌ش وه‌ك كۆمپانیایه‌ك سه‌یری ناكرێت كه له وه‌به‌رهێنانی له ژێرخانی زانیارییه‌كانیدا كردبێت، كه پێشتر ئه‌م ژێرخانه به‌شێك بووه له گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی.
خاتو كویل نموونه‌یه‌كی دیكه له شۆڕشی پیشه‌سازی سه‌ده‌ی نۆزده ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ: دۆكیومێنتێكی باشی به‌ریتانیام له‌به‌ر ده‌ستدایه، كه تایبه‌ته به ساڵی 1885 و له 120 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، به‌ڵام زۆربه‌ی تایبه‌ته به كشتوكاڵ و ته‌نیا 12 لاپه‌ڕه‌ی باسی پیشه‌ی كانزاكاری و هێلێی ئاسن و كارگه‌كانی شیكردنه‌وه‌ی لۆكه ده‌كات، ئه‌و كاته شۆڕشی پیشه‌سازی له لوتكه‌دا بوو‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا %90ی داتاكان باس له كه‌رتێكی كۆنی ئابووری ده‌كات كه ورده ورده گرنگیی نامێنێت، ته‌نیا %10ی باسی ئه‌و شۆڕشه ده‌كات كه ئێمه ئه‌مڕۆ به گه‌وره‌ترین گۆڕانكاریی ئابووری داده‌نێین له مێژووی جیهاندا، كه‌واته ئێمه به چاویلكه‌ی رابردوو سه‌یری دۆخی ئه‌مڕۆی ئابووری ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر هۆكاری دووه‌م له‌به‌ر چاو بگرین، كه‌واته شۆڕشی ته‌كنۆلۆجی به راستی روو ده‌دات، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی زۆر هێواشتر ده‌رده‌كه‌ون له‌وه‌ی كه ئێمه پێشبینیمان كردووه.
لە شەو و رۆژێکدا روونادەن
پڕۆفیسۆر نی‌ك كرافتس مامۆستای پسپۆڕ له مێژووی ئابووریدا ده‌ڵێ: گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان له پڕۆسه‌ی ئابووریدا، كه ئێمه وا ده‌زانین له شه‌و و رۆژێكدا روویان داوه، له راستیدا ده‌یان ساڵ ده‌خایه‌نێت، بۆ نموونه: جیمس وات مافی داهێنانی مه‌كینه‌ی هه‌ڵمی له ساڵی 1769دا تۆمار كرد، به‌ڵام یه‌كه‌م هێڵی ئاسنی بازرگانی سه‌ره‌كی كه هه‌ردوو شاری لێڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ری پێكه‌وه ده‌به‌سته‌وه له ساڵی 1830دا كرایه‌وه، هێڵی ئاسنی وڵاته‌كه‌ش له 1850دا ده‌ست به دامه‌زراندنی كرا، واته 80 ساڵ دوای داهێنانه‌كه‌ی جیمس وات، هه‌مان دیارده بۆ داهێنانی كاره‌با و به‌كارهێنانی راسته، تۆماس ئه‌دیسۆن ساڵی 1879 گڵۆپی كاره‌بایی داهێنا، به‌ڵام 40 دوای ئه‌وه شاری رووناك كرده‌وه و مه‌كینه‌ی كاره‌بایی جێگه‌ی مه‌كینه‌ی هه‌ڵمی گرته‌وه.
ئەوان زووتر پێی دەگەن
ره‌نگه ئه‌مڕۆش به قۆناغێكی هاوشێوه‌دا تێپه‌ڕین و ماوه‌یه‌كی زۆری پێ بچێت تا وڵاتان به ته‌واوی سوود له زیره‌كیی ده‌ستكرد وه‌ربگرن و به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌كاری بهێنن، به‌ڵام لێره‌دا خاڵێك زۆر گرنگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌و وڵات و كۆمپانیایانه‌ی خێراتر و باشتر سوود له‌م داهێنانه وه‌رده‌گرن، بێگومان زووتر ده‌گه‌نه ئاستی به‌رهه‌مدارییه‌كی باش، وه‌ك چۆن پێشتریش بۆ داهێنانه‌كانی هێزی هه‌ڵم و هێزی كاره‌با هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو، كه‌واته پێشكه‌وتنه‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به ته‌كنۆلۆجیاوه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌وه‌ی چۆن به‌كاری ده‌هێنین، بێگومان تا لێهاتوانه‌تر و كارامه‌تر به‌كار بهێنرێت، سوودی زیاتر ده‌بێت.
خاتو كویل له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: زۆر به‌ڵگه هه‌ن، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌زانن به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ته‌كنۆلۆجیا به‌كار بهێنن و ئه‌وانه‌ش كه نازانن باش به‌كاری بهێنن. كه‌واته كێشه‌كه له ته‌كنۆلۆجیادا نییه، به‌ڵكو له خودی مرۆڤدایه، كه‌سانێك ته‌كنۆلۆجیا زۆر باش به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وانه ئاستی به‌رهه‌مدارییان پێش ده‌كه‌وێت و كه‌سانێكیش هه‌ن، له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنۆلۆجیای پێشكه‌وتوو، زیره‌كیی ده‌ستكردیشدا ناتوانن پێش بكه‌ون.
سه‌رچاوه: BBC Arabic