رەوەز ئیسماعیل
رۆژی 30/7/2023 قۆناغی بەلجیکا-ی پاڵەوانێتیی فۆرمۆلا وەن كراو جارێكی تریش ڤێرستاپینی هۆڵەندی و شۆفێری تیپی رێدبۆڵ پلەی یەكەمی ئەم قۆناغەشی گرت.
لەم قۆناغەی هەنگاریادا جارێکی تریش ڤێرستاپین چووەوە سەر پلیکانەکانی سەرکەوتن، ئەم شۆفێرەی تیپی رێد بۆڵ بەدرێژایی هەر 12 قۆناغەکانی ئەم پاڵەوانێتییە کە تا ئێستا کراون، هیچ قۆناغێک لەسەرکەوتن بۆ سەر ئەو پلیکانانە دوا نەکەوتووە (10یەکەمی و 2 دووەمی) گرتووە، لەوەش گرنگتر ئەوە بوو ئەمە هەشتەم سەرکەوتنی یەک لەسە یەک و پلەی یەکەمی بوو تۆماریکرد، ئەم دەستکەوتەش هیچ کام لە شۆفێرە بەشدارەکانی تر نەیانتوانیوە بەدەستی بهێنن و ئێستا 314 خاڵی کۆکردۆتەوە بەتەنیا و بەبێ هیچ ترسێک لووتکەی ریبەندیی گرتووە.
ڤێرستاپین لەم قۆناغەی هەنگاریادا کە 12 – ە یەمین قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بوو، توانی پێش هەریەكە لە سێرجیۆ پێرێزی مەکسیکی و شۆفێری تیپی رێد بۆڵ و شارل لۆکێری فەرەنسی و شۆفێری تیپی فیراری بكەوێت كە یەك لە دوای یەك دووەم وە سێیەمی ئەم قۆناغە بوون.
ریزبەندیی
پاش تەواو بوونی قۆناغی بەلجیکا، ئێستا ڤێرستاپین بە جیاوازییەكی یەكجار زۆر لەپێش شۆفێرە بەشدارەكانی ئەم پاڵەوانێتییەوەیە و ریزبەندییەكە بەمشێوەیەیە:
-1 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ) (314 خاڵ).
-2 سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك (تیپی رێدبۆڵ) (189 خاڵ).
-3 فرناندۆ ئەلۆنسۆ-ئیسپانیا (تیپی ئەستۆن مارتن) (149 خاڵ).
-4 لویس هامیڵتۆن-بەریتانیا (تیپی مارسیدیس) (148 خاڵ).
-5 شارل لۆکێر- فەرەنسا ( تیپی فیراری) (99 خاڵ).
قۆناغی داهاتوو
ئەم مانگە(ئاب-2023) تەنیا یەک قۆناغی تری تیادا دەکرێت ئەویش قۆناغی حجگ`مک[هدم کە دەبێت رۆژی یەکشەممە (27/8) بکرێت؛
*قۆناغی هۆڵەندا (27/8) سیانزەیەم قۆناغ.
مانگی داهاتووش (ئەیلول-2023) سێ قۆناغی تر بەمشێوەیە دەکرێن؛
*قۆناغی ئیتاڵیا (3/9) چواردەیەم قۆناغ.
*قۆناغی سەنگافورە (17/9)
پانزەیەم قۆناغ.
*قۆناغی ژاپۆن (24/9) شانزەیەم قۆناغ.