داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە

10:58 - 2023-08-04
کوردستان
320 جار خوێندراوەتەوە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 29_7_2023 تا 4_8_2023، بڕی 16 ملیار و 221 ملیۆن و 454 هەزار و 780 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 14 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 2 ملیار دینار بەشێوەی چەكە و 14 ملیۆن دیناریش مقاصەیە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 16 ملیار و 221 ملیۆن و 454 هەزار و 780  دینار بووە، بەجۆرێك كە 14 ملیار و 43 ملیۆن و 418 هەزار و 93 دیناری واتە 87% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 163 ملیۆن و 274  هەزار و 9 دینار، واتە 10 % بەشێوەی چەكە و بڕی 14 ملیۆن و 761 هەزار و 750  دینار مقاصەیە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافیەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، بڕیاریشە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA

#شەفافیەت

بابەتە پەیوەندیدارەکان