بەهۆی ئیمزایەکی مێسییەوە، لە کارەکەی دەرکرا

12:54 - 2023-08-05
وەرزش
257 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد، کارمەندێکی پاکەرەوە لە یاریگای ئینتەر میامی بەهۆی ئیمزای مێسییەوە دەرکراوە.

کارمەندەکە ناوی  كريستيان سالامانكە و کاری بۆ کۆمپانیایەکی پاکەرەوە کردوە، کاتێک مێسی لەنێو یاریگادا بینیوە، داوای لێکردووە ئیمزا لەسەر جلەکانی بکات و مێسیش داواکەی رەتنەکردۆتەوە.

بەڵام پاش ئەوە راستەوخۆ لە کارەکەی دەرکراوە، چونکە بەپێی گرێبەستی نێوان ئەو کرێکارە و ئەو کۆمپانیایەی کاری بۆ دەکات، نابێت داواکاری لەو جۆرە لە یاریزانەکان بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان