باڵیۆزخانەکانی سعودیە و کوێت لە لوبنان لە داوایان لە هاووڵاتیانی وڵاتەکانیان کردووە کە بەزووترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی هەردوو وڵات رایگەیاندووە، پێویستە هاووڵاتیانیان لە لوبنان بێنە دەرەوە و بەهەموو جۆرێکیش خۆیان لەو ناوچانە بپارێزن کە پێکدادانی چەکداری تێیدا روویداوە.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە رۆژی چوارشەممە لە کەمپی (عەین حلوە) شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپی فەتحی فەلەستینی و گروپە چەکدارییە ئیسلامییەکانی دیکەدا روویداو و 12 کەس کوژران و 60 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە: skynews