یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) رایانگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەبارەی کەیسێکی دەستدرێژی سێکسییەوە دەکەن لە نێو هەڵبژاردهی خانمانی زامبیادا.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ژمارەیەک لە یاریزانانی هەڵبژاردەکە رایانگەیاند، بەڕێوەبەری هونەریی هەڵبژردهی زامبیا (بروس مواپێ)، بەشێوازی نەخوازراو مامەڵەی لەگەڵ کچە یاریزانێکدا کردووە.
لای خۆشیەوە مواپێ، تۆمەتەکانی رەتکردۆتەوە و رایگەیاندووە، ئەو قسانە تەنها دەنگۆی دروستکراوە و دوورن لە راستییەوە.
سەرچاوە: guardian