كریستۆڤه‌ر نكۆنكۆی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی رێدبۆڵ لایپزیگ به‌رده‌وامه له نووسینه‌وه‌ی مێژوو له خولی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مجاره‌ش ریكۆردێكی نوێی نووسیه‌وه.
نكۆنكۆ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی خولی بۆندس لیگا به باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خوله‌كه دیاریكرا.
دیاریكردنی ئه‌و یاریزانه‌ش به باشترین یاریزانی مانگی رابردوو هه‌ر له خۆوه نه‌بوو به‌ڵكو به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه بوو له یارییه‌كان كه به‌هۆیه‌وه یانه‌كه نزیكه له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بلیتی چامپیۆنس لیگ.
ئه‌و یاریزانه ئه‌م وه‌رزه به درێسی یانه‌كه‌ی 34 گۆڵی كردوه‌و 20 گۆڵیشی دروست كردوه به‌هۆی ئه‌مه‌ش سه‌رنجی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆی دا راكێشاوه له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه چێڵسی و مان یونایتد.
نكۆنكۆ میژوویه‌كی نوێی له بۆندس لیگا نووسییه‌وه كه بوو به یه‌كه‌م یاریزان له مێژووی بۆندس لیگا له وه‌رزێكدا 4 مانگ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بباته‌وه كه مانگی 10ی ساڵی رابردوو و مانگی دوو و سێ و چواری ئه‌مساڵ خه‌ڵاته‌كه‌ی بردۆته‌وه.