پاش بردنەوەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی سەدی قەتەری، یانەی شورتەی عیراقی بەرامبەر یانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی دەکەن.
بڕیارە رۆژی چوارشەمە 9 ئاب، یانەی شورتە لە نیوەی کۆتایی جامی شا سەلمان بۆ یانە پاڵەوانەکانی عەرەب، بەرامبەر یانەی نەسری سعودی یاریی بکەن کە کریستانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی دیاری یانەکەیە.
لە یانەی شورتەش یاریزانی کورد (ئاسۆ رۆستەم) یەکێک دەبێت لە یاریزانە سەرەکییەکان.