رەوەز ئیسماعیل
ئه‌م مانگه (ئابی 2023) خوله ناو خۆییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و هه‌ردوو خولی ئیسپانیا و ئینگلته‌را یه‌كه‌م و دووه‌م خول ده‌بن كه كاروانی یارییه‌كانیان ده‌كه‌وێته رێ و پاشان هه‌ردوو خولی ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیاش ده‌ستپێده‌كه‌ن.
دیاره هه‌ر چوار خولی ئینگلیزی و ئیسپانی و ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی ئه‌و چوار خوله گرنگ و به‌هێزه‌ی ئه‌وروپان كه زۆرترین ته‌ماشاكه‌ر و موتابیعیان له ناوخۆی وڵاته‌كانیان و ئه‌وروپا و جیهانیشدا هه‌یه‌و به جه‌ماوه‌ریترین خوله‌كانی ته‌نانه‌ت جیهانیش ناو ده‌برێن.
دیاره ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆره، له‌وانه زۆرترین یاریزانه ناوداره‌كانی جیهان له‌م چوار خوله‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، چامپیۆنس لیگ به زۆری له‌م خولانه ناچێته ده‌ره‌وه و زۆر هۆكاری تریش.
به‌پێی خشته‌ی دانراو بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م چوار خوله، ئه‌م مانگه هه‌رچواریان ده‌ستپێده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا رۆژی هه‌ینی ئاینده هه‌ردوو خولی ئیسپانیا و ئینگلته‌را ده‌ستپێده‌كه‌ن، پاشان رۆژی هه‌ینی 18/8 خولی ئیتاڵیا و دواتر 20/8 خولی ئیتاڵیاش ده‌ستپێده‌كات.
دیاره ساڵی پار له ئیسپانیا بارسیلۆنا یه‌كه‌م و ریاڵ مه‌درید دووه‌می خوله‌كه بوون، له ئینگلته‌راش مان سیتی یه‌كه‌م و ئه‌رسناڵ دووه‌می خوله‌كه بوون، له ئه‌ڵمانیاش بایرن مونشن یه‌كه‌م و بروسیا دۆرتمۆند دووەمی ئه‌م خوله و له ئیتاڵیاش ناپۆلی یه‌كه‌م و لازیۆ دووه‌می ئه‌م خوله بوون.
بارسیلۆنای پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كاندا ده‌بێته میوانی خیتافی و ریاڵ مه‌دریدی دووه‌میش ده‌بێته میوانی ئه‌تله‌تیك بیلباو، له ئینگلته‌راش مان سیتی ده‌بێته میوانی بێرنلی و ئه‌رسناڵیش میوانداریی له تۆتنهام ده‌كات.
له ئه‌ڵمانیاش بایرن مونشن ده‌بێته میوانی ڤێرده‌ر بریمه‌ن و دۆرتمۆندیش میوانداری له كۆڵن ده‌كات، له ئیتاڵیاش ناپۆلی ده‌بێته میوانی فرۆسینۆنی میوانی نوێی خوله‌كه و لازیۆش له یاریگای لیچی یه‌كه‌م یاریی خۆی ده‌كات.
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هه‌ردوو خولی ئیسپانیا و ئینگلته‌را به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه كه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ردوو خوله‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن:
ئیسپانیا-هه‌فته‌ی یه‌كه‌م
هه‌ینی 11/8/2023
*ئه‌لمیرییا×رایۆڤالیكانۆ-سه‌عات 8:30 شه‌و.
*سیڤییا×ڤالانسیا-سه‌عات 10:30 شه‌و.
شه‌ممه 12/8/2023
*سێڵتاڤیگۆ×ئۆساسۆنا-سه‌عات 6:30 ئێواره.
*لاس پاڵماس×ریاڵ مایۆركا- سه‌عات 8:30 شه‌و.
*ئه.بیلباو×ریاڵ مه‌درید- سه‌عات 10:30 شه‌و.
یه‌كشه‌ممه 13/8/2023
*ریاڵ سۆسیداد×جیرۆنا-سه‌عات 6:30 ئێواره.
*ڤیاریاڵ×ریاڵ بیتیس-سه‌عات 8:30 شه‌و.
*خیتافی×بارسیلۆنا-سه‌عات 10:30 شه‌و.
دووشه‌ممه 14/8/2023
*كادێز×د.ئائلاڤێس-سه‌عات 8:30 شه‌و.
*ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید×گرانادا- سه‌عات 10:30 شه‌و.
ئینگلته‌را-هه‌فته‌ی یه‌كه‌م
هه‌ینی 11/8/2023
*بێرنلی×مان سیتی-سه‌عات 10 شه‌و.
شه‌ممه 12/8/2023
*ئه‌رسناڵ×نۆتینگهام فۆریست- سه‌عات 2:30 نیوه‌ڕۆ.
*ئیڤه‌رتۆن×فۆڵهام-سه‌عات 5 ی عه‌سر.
*شیفیڵدیۆنایتد×كریستاڵ پاڵاس-سه‌عات 5 ی عه‌سر.
*بۆرنمۆس×وێستهام-سه‌عات 5 ی عه‌سر.
*برایتۆن×لۆتۆن تاون-سه‌عات 5 ی عه‌سر.
*نیوكاسڵ×ئه‌ستۆن ڤێلڵا- سه‌عات 7:30 ی ئێواره.
یه‌كشه‌ممه 13/8/2023
*برینفۆرد×تۆتنهام-سه‌عات 4 ی عه‌سر.
*چێڵسی×لیڤه‌رپه‌ڵ-سه‌عات 6:30 ی ئێواره.
دووشه‌ممه 14/8/2023
*مان یونایتد×وڵڤه‌رهامپتۆن- سه‌عات 10:30 شه‌و