ره‌وه‌ز ئیسماعیل
هاری كه‌ینی یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی ئینگلته‌راو یانه‌ی تۆتنهام وه‌ك كلیان مباپێی لێبه‌سه‌ر هاتووه‌و كه‌وتۆته كێژاوی مانه‌وه یان رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی.
ئه‌م یاریزانه یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی ته‌مه‌نێكی زۆری له یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه‌و به كوڕی یانه‌كه ناو ده‌برێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌وه ده‌چێت ماڵئاوایی له یانه‌كه‌ی بكات.
ئه‌و یانه‌یه‌ی ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت هاری كه‌ین له یانه‌كه‌ی هه‌ڵبكه‌نێت، یانه‌ی بایرن مونشنه، ئێستا گفتوگۆكانی نێوان یانه باڤارییه‌كه‌و تۆتنهام به‌رده‌وامه‌و وه‌ك باس ده‌كرێت رێككه‌وتنی نێوانیان هه‌نگاوی زۆری ناوه و هه‌ردوولا نزیكن له رێككه‌وتن.
ئه‌وه‌ی رێگره له‌م رێككه‌وتنه بڕی بۆندی یاریزانه‌كه‌یه، یانه‌ی تۆتنهام رایگه‌یاندووه بڕی بۆنده‌كه له 100 ملیۆن یۆرۆ كەمتربێت هیچ كفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك ناكه‌ن، به‌ڵام بایرن ده‌ڵێت له 80 ملیۆن یۆرۆ زیاتر به‌و یاریزانه ناده‌ن و ئێستا گفتوگۆكان تاڕاده‌یه‌ك وه‌ستاوه، به‌ڵام پێده‌چێت دواجار هه‌ردوولا رێكبكه‌ون.