سەرۆکی نەیجەر تا ئێستاش بارمتەیە

06:32 - 2023-08-09
جیهان
224 جار خوێندراوەتەوە

دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد بازومی سەرۆکی نەیجەر لە وڵاتەکەیدا بارمتەیە و رێگەیان پێنەدراوە بیبینن.
ڤیکتۆریا نولاند، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نەیجەر رایگەیاندووە کە لەگەڵ کودەتاچییەکان لە نەیجەر  کۆبوونەتەوە هەوڵیانداوە چاویان بە  محەمەد بازوم بکەوێت، بەڵام  رێگەیان پێنەدراوە.
دیپلۆماتکارەکەی ئەمریکا ئاشکراشی کردووە کە بازم لەگەڵ ژن و منداڵەکەیدا بارمتەیە.
کۆبوونەوەکەی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان لەگەڵ ژەنەراڵ موسی سالو بووە کە لە ئەمریکا زانستی سەربازی خوێندووە یەکێکە لە سەرکردەکانی کودەتا کەو ژەنەراڵ عەبدولڕەحمان تیانی سەرکردەی پاسەوانی سەرۆکایەتی و سەرۆکی کودەتاکەی نەیجەر ئامادە نەبووە لەگەڵ ئەمریکییەکاندا کۆببێتەوە.


سەرچاوە: cnn

بابەتە پەیوەندیدارەکان