رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایكرد، نەیمار دا سیلڤا بەرپرسانی بەیانەی پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە، دەیەوێت ئەم هاوینە یانەكە جێبهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، نەیمار ئارەزووی ئەوە دەكات بە خواستن و بۆ ماوەی یەك وەرزی بگەڕێتەوە یانەی بارسێلۆنا و لەوپێناوەشدا ئامادەیە مووچەكەی كەم بكاتەوە.
نەیمار تاكو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان هەیە و ساڵانە چل ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.
سەرچاوە: KOORA