كاندیدێكی سەرۆكایەتی ئیكوادۆر كوژرا

03:09 - 2023-08-10
جیهان
302 جار خوێندراوەتەوە

لەكاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن، فێرناندۆ ڤیاڤیسینسی كاندیدی سەرۆكایەتی ئیكوادۆر كوژرا.
فێرناندۆ  یەكێك بووە لە هەشت كاندیدەكەی سەرۆكایەتی ئیكوادۆر،  بڕیار بوو لە  20ی ئەم مانگە بەشداری  هەڵبژاردنەكان بكات. 
پۆلیسی ئیكوادۆر ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتی رووداوەكە شەڕە تەقە روویداوە و تۆمەتباری رووداوەكە برینداربووە و لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان