قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان عیراق و ئێران زیادی کردووە

06:03 - 2023-08-11
جیهان
240 جار خوێندراوەتەوە

حەمید حسێنی، ئەندامی ژووری بازرگانی هاوبەشی نێوان عیراق و ئێران، رایگەیاند: ئاڵۆگۆڕی کاڵا لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بە قەبارەی 529 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.
هەروەها وتیشی داهاتی کاڵای نانەوتی لە نێوان عیراق و ئێراندا، تەنیا لە چوار مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 35.5 ملیار دۆلار.
هاوکات باسی لەوەشکرد، لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، چاوەڕێ دەکرێت کەرتە جۆراوجۆرەکانی بازرگانی و خزمەتگوزاری و خۆراک ببوژێتەوە، هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش زیاد بکات.

سەرچاوە: فارس نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان