روسیا موشەکێک بۆ دۆزینەوەی ئاو رەوانەی سەر مانگ دەکات

07:00 - 2023-08-11
جیهان
239 جار خوێندراوەتەوە

روسیا موشەکێکی بەرەو جەمسەری باشووری مانگ رەوانە کردووە، کە رۆبۆتی هەڵگرتووە تاکو لە رێیەوە ئاو بدۆزنەوە کە پێشتر پێشبینییەکان ئاماژەیان بە بوونی ئاو کردووە لەسەر مانگ.

بەڕێوەبەری ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی روسیا پێشبینی کردووە موشەکەکە لە رۆژی 21ی ئابدا بگاتە سەر مانگ و بۆ ماوەی ساڵێک پشکین دەکات.

سەرچاوە: سکای نیوز


بابەتە پەیوەندیدارەکان