یەكەمین كەس لێرەوە چووە بۆشایی ئاسمان

10:45 - 2023-08-13
دووتوێ
328 جار خوێندراوەتەوە

ئا: فەرید دڵشاد

كازاخستان وڵاتێكی سەربەخۆی ناوەڕاستی ئاسیایە، گەورەترین وڵات بوو كە سەر بە یەكێتیی سۆڤییەتی پێشوو بوو، لە 1991 سەربەخۆیی وەرگرتووە لەو كاتەوە لەلایەن «نور سوڵتان نزار باییف» سەرۆكایەتی كراوە تا ساڵی 2019 دواتر سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە كەوتە دەست یەكێك لە قوتابییەكانی نزار باییف بەناوی « قاسم ژۆمارت توكاییف» و تا ئێستا بەردەوامە. 

دووەم گەورەترین یەدەگی یۆرانیۆم
كازاخستان  خاوەنی وزەیەكی زۆرە، دووەم گەورەترین یەدەگی یۆرانیۆم و حەوتەم گەورەترین یەدەگی خەڵوز لە كازاخستانە، جگە لەوە خاوەنی بڕێكی زۆر لە ئاسن و كرۆم و مەنگەنیزە و داهاتی نەوت 21 % ی كۆی داهاتی كازاخستان پێكدەهێنێت، جگە لەوە زۆرینەی گەشتەكانی بۆشایی ئاسمان، لە بیابانەكانی كازاخستانەوە بەڕێدەكرێن، هەر لەم وڵاتەوە (یۆری گاگارین) وەك یەكەم مرۆڤ گەشتی بۆشایی ئاسمانی كردووە. 
رووبەرەكەی 2.7 ملیۆن كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، نۆیەم وڵاتی جیهانە لەڕووی گەورەیی رووبەرەوە پێنج هێندەی فەرەنسایە و ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە 19 ملیۆن كەسە كە زۆربەیان موسڵمانن، لە كازاخستان 130 نەتەوە دەژین، كازاخەكان 70 % ی دانیشتوان پێكدێنن، لەدوای ئەوان روسەكان دێن، ئەم وڵاتە پێگەیەكی ستراتیژی هەیە جگە لەوەی دەكەوێتە نێوان ئەوروپا و ئاسیا هاوكات روسیا و چین پێكەوە دەبەستێتەوە، تاكە وڵاتە رێگەی بازرگانی ئاوریشمی چین بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.

سیستەمی فەرمانڕەوایی
سیستەمی فەرمانڕەوایی لە كازاخستان كۆمارییە، بۆ جاری پێنجەم ئەو وڵاتە ناوی پایتەختەكەی گۆڕیوە و لە دواینجاریشدا لە ئەستانەوە گۆڕدرا بۆ نور سوڵتان، زمانی رەسمی لەم وڵاتە(كازاخی و روسی)یە بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافییەوە لەم وڵاتە خوێندن بە زمانی ئینگلیزی و روسی و كازاخی دەخوێندرێت، روسیا لە باكوورەوە، چین و قیرغیستان و ئۆزبەكستان و توركمانستان لە باشوورەوە، لە خۆرهەڵاتەوە روسیا و چین  و لە خۆرئاواوە روسیا و دەریای قەزوین دەوری كازاخستانیان داوە.
سەرچاوە: halaqazaqstan

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان