هێلکەی دوو زەردێنە

10:46 - 2023-08-13
دووتوێ
352 جار خوێندراوەتەوە

هەندێکجار کە هێلکەیەک دەشکێنین دوو یان سێ زەردێنەی تێدایە، لای گەلێک لەمیللەتان واباوە دەڵێن ئەوە پەیوەندی بە بەختەوە هەیە، بەڵام لەڕاستیدا مەسەلەکە زانستییە، ئەگەر هێلکەکە سروشتی و خۆماڵی بێت وەک هێلکەی کوردی ئەوا مریشکە تازەپێگەیشتووەکان واتە  تازە کەوتوونەتە هێلکەکردن، هەوڵ دەدەن زۆرترین بکەن و هەموو وزە و توانایەکی خۆیان بەکاردێنن، لەو کاتەدا لەجیاتی یەک زەردێنە دوان دروست دەبێت، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبەر کەمی خۆرەتا و رووناکی خۆری دەستکرد دەپڕژێننە سەر مریشکەکان، ئەمە هۆکارە بۆ دروست بوونی هێلکەی دوو زەردێنە، هەندێکجاریش بەدەستی ئەنقەست و بۆ پەیداکردنی رەواج و بەناوی کوالێتی جۆرێک لە مادەی کیمیاوی دەکەنە ناو ئالیکی پەلەوەرەکان و دەبێتە هۆی دروستبوونی دوو زەردێنە، هەموو جۆرەکان جگە لەو مادە کیمیاوییە تەندروستن و هیچ جیاوازییەکان لەگەڵ ئەوانی تردا نییە، هەر هەموویان زیاتر لە 13 ڤیتامینیان تێدایە.
سەرچاوە: Focus Online

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان