لەگەڵ نزیکبوونەوەی روودانی زریان لە کۆریای باکوور، پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار هۆشداریدا لە ئەگەری دروستبوونی لافاوادا کاری لەپێشینەیان رزگارکردنی وێنەکەی کیم جۆنگ ئون و باوکی بێت.
پارتی کرێکارانی کۆریای باکوور باسی لەوەشکردووە، چەندین سەرباز و خۆبەخش بۆ رزگارکردنی وێنەی کیم جۆنگ ئون لە شوێنە گشتیییەکاندا بڵاوەیان پێکراوە.
پێشبینی دەکرێت زریانی خانون لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆریای باکوور بگرێتەوە و لە ناوچە و شارە جیاوازەکانیش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
سەرچاوە: سکای نیوز