جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە 51 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە.

03:47 - 2023-08-13
جیهان
251 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندووە، کۆرۆنا نوێیەکە بە ئی جی پێنج ناسراوەو زانایان ناوی ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوە بە ئیریس ناو دەبەن و دەڵێن هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانە. 
تا ئێستاش لە فەرەنسا و ئەمریکا و بەریتانیا و هندستان و ژاپۆن تۆمارکراوە، بە گشتیش لە 51 وڵات بڵاوبووەتەوە. 
رێکخراوی تەندروستی جیهانیش رایگەیاندووە، ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی مانگێکدا 80٪ بەرزبووەتەوە.

سەرچاوە: سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان