شه‌هید ئه‌بوبه‌كر ئیبراهیم ره‌حمان ناسراو به خه‌بات، له خانه‌واده‌یه‌كی پێشمه‌رگه و دڵسۆز بۆ رێبازی كوردایه‌تی په‌روه‌رده كرابوو، ئاستی هۆشیاری و تێگه‌یشتنی بۆ كوردایه‌تی كامل بوو، بۆیه له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا تێكه‌ڵ به‌كاری رێكخراوه‌یی و رێكخستنی نهێنی ناوشار بووه و دوای دووساڵ و له ته‌مه‌نی 19 ساڵیش‌دا كه تازه قۆناغی ئاماده‌یی خوێندنی ته‌واوكردبوو، رویكرده شاخ و بوو به پێشمه‌رگه له تیپی 91ی سه‌فین، به‌ڵام مایه‌ی خه‌م و كه‌سه‌رێكی گه‌وره‌یه كه ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تیی ئه‌و گه‌نجه ته‌نیا 25 رۆژ بوو، له رۆژی 24/6/1987 له‌گه‌ڵ جوامێر سه‌عید-ی خاڵی كه جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی 91ی سه‌فین بوو، شه‌هیدكران.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید ئه‌بوبه‌كر ئیبراهیم ره‌حمان ناسراو به خه‌بات، له دایكبووی ساڵی 1968ی
ناحیه‌ی داره‌توو له پارێزگای هه‌ولێر، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌ییه.
ساڵی 1985 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و رۆژی 30/5/1987 بۆته پێشمه‌رگه له كه‌رتی یه‌كی شه‌هیدان له تیپی 91ی سه‌فین.
به‌داخه‌وه، رۆژی 24/6/1987 له گوندی نازه‌نین شه‌هیدكرا و گه‌یشته كاروانی نه‌مران.
سێیه‌م شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی.
حه‌یده‌ر مه‌نتك