گیانبازیی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ریشه‌ی مێژووی هه‌یه، شه‌هیدبوونی به‌كۆمه‌ڵ و تۆماركردنی داستان و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و یه‌ك له‌دوای یه‌ك، پێناسه‌ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتییه، پیناسه‌یه‌كی به‌خوێن نووسراوه، داستانی قوڕه‌به‌رازه‌ش هه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره‌یه‌كی درێژی ئه‌و گیانبازی و وڵاتپارێزیانه‌ی كه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی تۆماریان كردووه و ئه‌یكه‌ن.
قوڕه‌به‌رازه، گوندێكه له سنووری شاری كۆیه، گوندێكی سه‌ربه‌رزی كوردستانه، شاهیدی قاره‌مانێتی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێیه، شاهیدی داستانێكی نوێی دوێنێ و شه‌هیدبوونی ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌یه له رۆژگارێكی سه‌ختدا.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له قوڕه‌به‌رازه شه‌هیدكران، به‌فه‌رمانده‌یی شه‌هید شه‌فیق زاهیر دوژمنیان هه‌راسانكردبوو، له سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ و ساڵی 1976ه‌وه، سه‌ره‌تایه‌كی سه‌ختیان بۆ به‌عسی دوژمن خوڵقاند، جاڕی شۆڕش و به‌رگری و هه‌ڵسانه‌وه‌یاندا له سنووری شاری كۆیه، گوند و چیاكانی ئه‌و سنووره‌یان پڕكرد له گیانی به‌رگری، بۆیه ئیدی درێژه‌دان به به‌رنامه‌ی داگیركردنی خاكی كوردستان بۆ به‌عس سه‌خت بوو، پێشمه‌رگه بوو له‌مپه‌رو باسكی به‌هێزی گه‌ل.
بۆیه حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق و حزبی به‌عسی دڕنده كه‌وته خۆكۆكردنه‌وه و داڕشتنی پیلان و نه‌خشه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه، وه‌ك چۆن له‌هه‌موو ناوچه‌كی كوردستان به‌و په‌ڕی توایه‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنی پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێی ئه‌دا، ئه‌گه‌رچیش له هه‌ندێك پیلاندا سه‌ركه‌وتووبوو و چه‌ندین كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و پۆل پۆل پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كرد، به‌ڵام ئه‌نجام وا كه‌وته‌وه كه خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه بوونه سوته‌مه‌نی مه‌شخه‌ڵی گه‌شی ئاسۆی كورد و رۆژ دوای رۆژ هه‌نگاوه‌كانی كورد به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن گورج تر كران و پیلانه‌كانی دوژمنیش مایه‌پووچ ده‌بوونه‌وه.
یه‌ك له‌وپیلانانه‌ی ده‌زگاكانی به‌عس له سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ، دژی پێشمه‌رگه‌كانی سنووری شاری كۆیه بوو، رۆژی 11/8/1979 له سنووری گوندی قوڕه‌به‌رازه‌ی ده‌شتی كۆیه په‌لاماری ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دا، پێشمه‌رگه‌كان به‌فه‌رمانده‌یی شه‌هید شه‌فیق له‌گه‌ڵ هێزێكی نابه‌رانبه‌ری به‌عس تووشی شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه هاتن و شه‌ڕ له‌سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێكرد، مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و قوڵایی دۆڵه‌كان و پێده‌شت و ته‌م و شاخه‌كان درێژبۆوه، به‌ڵام هێزه‌كه نابه‌رانبه‌ر بوو، چونكه زیاتر له 13 هێلیكۆپته‌ر به‌ئاسمانی شه‌ڕه‌كه‌وه بوون له‌گه‌ڵ دوو فیرقه‌ی سه‌ربازو ژماره‌یه‌ك جاش، به‌رده‌وامیش هێزی دوژمن له‌زیادبووندا بوو، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هێزی ئه‌و پۆله شۆڕشگێڕه به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دا بوو، چونكه جگه له‌وه‌ی چه‌كه‌كانی ده‌ستیان ساده‌و سه‌ره‌تاییانه بوون، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كدا ژماره‌یان له‌كه‌می ده‌دا، سه‌رئه‌نجام له‌و داستانی فیداكارییه‌دا 14 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و پێنج پێشمه‌رگه‌ش به‌دیلی گیران، به‌ڵام هه‌رچه‌نده سه‌دام حسێن به‌بۆنه‌ی بوونی به سه‌رۆك كۆماری عیراق لێبوردنی گشتی ده‌ركردبوو، كه‌چی ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه دیل و برینداره بێ دادگاییكردن گولله‌بارانكران و به‌مه‌ش تێكڕای شه‌هیده‌كانی ئه‌و داستانه بوونه 19 شه‌هید.
شه‌هیده‌كان*
شه‌فیق زاهیر فه‌رمانده‌ی كه‌رت، حه‌وێز ئیسماعیل مه‌حمود، قوباد فه‌تحوڵڵا سه‌عید، جه‌عفه‌ر سه‌عید عه‌باس، ئه‌حمه‌د مه‌حمود ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د حه‌مه‌د قوڵقوڵه‌یی، زاهیر محه‌مه‌د شه‌ریف، محه‌مه‌د عه‌زیز عه‌لی، عومه‌ر ره‌فیق ئه‌حمه‌د، ئازاد حاجی ره‌فیق، ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌دئه‌مین ئیسماعیل، شێروان ئه‌مین ئیسماعیل، ئاودێر عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌عید محه‌مه‌د عه‌لی، مه‌ولود حاجی عه‌بدوڵا، مه‌عروف عارف نه‌جم، محه‌مه‌د قادر زه‌كیه، ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د، جوبرائیل خدر قادر.
لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران
*شه‌هیدان (ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د و جوبرائیل خدر قادر) وێنه‌یان نییه.