ئا/ لاوكۆ یاسین سه‌عید
له‌دوای ئه‌و ئاڵنگارییه گه‌ورانه‌ی رووبه‌ڕووی جیهان به گشتی و وڵاتانی به‌هێزی جیهان بۆته‌وه، هاوپه‌یمانانی جیهان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی بلۆك و گروپ و كۆمه‌ڵه‌یه‌كه‌وه خۆیان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كاندا بگونجێنن و كۆنترۆڵی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر خۆیان بكه‌ن. كۆمه‌ڵه‌ی بریكس كه پێكهاتووه له 5 وڵات ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئابووریی و ناوچه‌ی ستراتیژی و هاوپه‌یمانییه‌وه كۆنترۆڵی جیهان بكات و ببێته ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی گروپی 7ی وڵاتانی ئه‌وروپا.
پێشخستنی ئاشتی و ئاسایش
بریكس كورتكراوه‌ی گروپێكی به‌هێزی ئابوورییه پێشه‌نگه‌كانی بازاڕه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی جیهانه كه له ساڵی 2006 له‌لایه‌ن به‌ڕازیل و روسیا و هیندستان و چین دامه‌زراوه و ئه‌فریقای باشووریش له ساڵی 2010ه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌وه كردووه و به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی كۆمه‌ڵه‌كه ئامانجیان پێشخستنی ئاشتی و ئاسایش و گه‌شه‌پێدان و هاوكارییه له جیهاندا، هاوكات كۆی گشتی دانیشتووانی وڵاتانی بریكس نزیكه‌ی 3 ملیار و 21 ملیۆن كه‌سه كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 39 ملیۆن و 746 هه‌زار و 220 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌ژین و نزیكه‌ی له‌سه‌دا 26.7 رووبه‌ری زه‌وی جیهان و له سه‌دا 41.5 ی دانیشتووانی جیهان پێكده‌هێنن. له‌لایه‌كیتره‌وه به‌ڕازیل و روسیا و هیندستان و چین له ده گه‌وره‌ترین وڵاتانی جیهانن به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان و رووبه‌ر و به‌رهه‌می ناوخۆیی و وڵاتانی بریكس ئه‌ندامی گروپی 20ن و كۆی گشتی به‌رهه‌می ناوخۆییان زیاتره له 27 ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار كه ده‌كاته نزیكه‌ی له‌سه‌دا 31.5ی كۆی به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی جیهان، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كه بریكس له‌سه‌دا 18ی قه‌باره‌ی بازرگانی و زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانه‌وێڵه‌ی جیهان به‌رهه‌مده‌هێنن.
بریكس له سه‌ره‌تادا به مه‌به‌ستی تیشك خستنه‌سه‌ر ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ده‌ستنیشانكرابوو و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ره‌سمی به حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام له ساڵی 2009 ه‌وه به‌دواوه تادێت زیاتر ده‌بنه به‌شێك له حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه و ئێستا بوونه‌ته بلۆكێكی جیۆپۆله‌تیكی یه‌كگرتووتر، هاوكات حكومه‌ته‌كانیان ساڵانه له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕه‌سمیدا كۆده‌بنه‌وه و سیاسه‌تی فره‌لایه‌ن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، دواین جاریش له 24ی ته‌موزی ساڵی 2022 چین میوانداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كرد كه 14هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بوو. ئێستا بریكس به ركابه‌ری سه‌ره‌كی جیۆپۆلێتیكی بلۆكی گروپی 7 داده‌نرێت له گرتنه‌ده‌ستی ئابوورییه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا و چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ریشی بۆ ئه‌و كاره كردووه، وه‌ك دامه‌زراندنی بانكی گه‌شه‌پێدانی نوێ، رێكخستنی یه‌ده‌گی وڵاتانی به‌شدار له‌گه‌ڵ سیستمی پاره‌دانی بریكس و چه‌ندین هه‌نگاوی تر، له ساڵی 2022ه‌وه كۆمه‌ڵه‌كه هه‌وڵی زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌دات و چه‌ند وڵاتێكی تازه‌پێگه‌یشتووی جیهانیش ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه گه‌یاندووه.
11 ملیۆن سه‌ربازی كۆمه‌ڵه‌كه
هه‌رچی سه‌باره‌ت به هێزی سه‌ربازی بریكسه بێجگه له گه‌وره‌یی هێزی ئابوورییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی باڵاده‌ست و تایبه‌تمه‌نده له هێزی سه‌ربازی و ئه‌تۆمیدا به شێوه‌یه‌ك كه 4 له به‌هێزترین سوپاكانی جیهان له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له ڕوسیا، چین، هیندستان و به‌ڕازیل كه ژماره‌ی سه‌ربازانی بریكسیش زیاتره له 11 ملیۆن سه‌رباز، له‌لایه‌كیتره‌وه به‌پێی ئاماری ماڵپه‌ڕی گڵۆباڵ فایه‌رپاور بۆ ساڵی 2023 خه‌رجی به‌رگریی وڵاتانی بریكس زیاتر له 400 ملیار دۆلار بووه، هاوكات سوپای بریكس خاوه‌نی 10 هه‌زار و 449 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 22 هه‌زار و 791 تانك و 502 هه‌زار و 879 زرێپۆش له‌گه‌ڵ هه‌زار و 782 یه‌كه ده‌ریایی، سه‌باره‌ت به چه‌كی ئه‌تۆمیش بریكس 3 وڵاتی زلهێزی ئه‌تۆمی له‌خۆده‌گرێت و قه‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی روسیا و چین و هیندستانیش به 6 هه‌زار و 463 بۆمبی ئه‌تۆمی مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌پێی ماڵپه‌ڕی ستاتیستای ئه‌مریكا.
بۆ ده‌یان ساڵه دۆلاری ئه‌مریكا له بازرگانی و مامه‌ڵه جیهانییه‌كاندا باڵاده‌سته و كاریگه‌رییه‌كی بێهاوتای ئابووریی و جیۆپۆلێتیكی به ئه‌مریكا به‌خشیوه و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته دۆلار و ئابووری وه‌ك ئامرازێك بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر نه‌یاره‌كانی به‌كارده‌هێنێت و سه‌پاندنی سزا ئامڕازێكی هاوبه‌ش بوو به‌رامبه‌ر به ركابه‌ره‌كانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌كانی خۆی، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند وڵاتێك یان سه‌ركرده‌یه‌ك له دژی هه‌ژموونی ئه‌مریكا له هه‌ژموونی دۆلار هه‌ڵوێستیان گرته‌به‌ر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان تاكه كه‌سی و تاك لایه‌نی بوون سه‌رنه‌كه‌وتن، پێشنیاری خستنه‌بازاڕی دراوی هاوبه‌شی بریكس و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆلاری ئه‌مریكا ئامانجی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی بریكسه و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دراوێكی هاوبه‌ش رێكبكه‌ون كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا كه‌مده‌كاته‌وه كه به رێژه‌یه‌كی زۆره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به باڵاده‌ستی دۆلاره‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه بریكس هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزه و رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی جیهانیدا و له دۆخێكدایه كه ئابووری جیهانی به گشتی بگۆڕێت.
له‌لایه‌كیتره‌وه گروپی 7 كه گروپێكی سیاسی نێوان حكومه‌ته‌كانه و پێكهاتووه له كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپاش كه ئه‌ندامێكی نه‌ژمێردراوه گروپه‌كه‌یه ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی بریكسه و 48 ساڵ پێش ئێستا لێپرسراوانی دارایی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا له كۆشكی سپی دایانمه‌زراند، ئه‌م گرووپه سه‌ره‌تا به خێرایی فراوانتر بوو و بوو به بلۆكێكی گه‌وره‌ی ئابووری جیهانی و له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای به‌رهه‌می ئابووری گروپی7 له مێژوودا به‌شداری له نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40ی به‌رهه‌می ناوخۆیی جیهانی كردووه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێكی تری نێوده‌وڵه‌تی به ناوی بریكس به‌شێكی تایبه‌تی خۆی له نه‌زمی ئابووری جیهانیدا داڕشتووه و بووه به ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و گروپه.
كۆمه‌ڵه‌ی بریكس به‌رفراوانتر ده‌بێ
هاوكات پێده‌چێت نه‌خشه‌ی هێزه‌كانی سیستمی ئابووری جیهانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بریكس كه بڕیاره له 22 تا 24ی ئابی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت چونكه خواستێكی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه بۆ په‌یوه‌ستبوون به‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه له ئه‌فریقای باشوور به‌ڕێوه‌بچێت و به وته‌ی نالیدی پاندۆر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فریقای باشوور سه‌ركرده‌كانی 67 وڵات و 20 نوێنه‌ری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگهێشت كراون و تا ئێستاش 34 وڵات وه‌ڵامی بانگهێشتنامه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و به‌شداری ده‌كه‌ن، بڕیاریشه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و داواكاریانه بكرێت كه له‌لایه‌ن زیاتر له 20 وڵاته‌وه پێشكه‌ش كراون بۆ بوون به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه، ئێستا كۆمه‌ڵه‌كه هه‌وڵده‌دات مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان بگۆڕێت بۆ دراوێكی به‌دیلی دۆلار ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی جۆرجی بۆریسنكۆ باڵیۆزی روسیا له قاهیره كه له مانگی حوزه‌یراندا رایگه‌یاندبوو.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی مانگی ئابدا سه‌ركرده‌كانی چین و هیندستان و به‌ڕازیل و ئه‌فریقای باشوور به‌شداربن و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاش نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، هاوكات ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه به‌شداری ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڕیاری ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به تۆمه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی منداڵانی ئۆكرانیا بۆ روسیا بۆ ده‌ركراوه، له‌لایه‌كیتره‌وه دوای جه‌نگی ئۆكرانیا و بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامانی روسیا بێ متمانه‌ییه‌كی زۆر له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی مامه‌ڵه به دۆلاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن سه‌ریهه‌ڵدا و بریكس و حكومه‌تی مۆسكۆ به دروستكردنی بریكس پڵه‌س و ده‌ركردنی دراوێكی یه‌كگرتوو به‌دوای پاڵپشتیدا ده‌گه‌ڕێن، ئێستاش چین دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا و نه‌بوونی متمانه به دۆلار، هه‌وڵده‌دات ئه‌و گروپه بگۆڕێت بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی جیهانی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه.
ئامانجه‌كانی بریكس
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فراوانبوونی بریكس به‌هۆی سێ هۆكاره‌وه خێراتر بووه، یه‌كه‌م، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چڕ و پڕی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، دووه‌م، قووڵبوونه‌وه‌ی هاوكاریی بریكس پڵه‌س و سێیه‌م، داواكارییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی وڵاتانی نوێ، وه‌ك ئه‌ندام كه هێزی نیشتمانی و سوودی
دیاریان هه‌یه.