بەختیار سەعید
هونەری فۆتۆگرافی جگە لەوەی كە هونەرێكی جوانكارییە و هۆكارە بۆ بە زیندوو هێشتنەوەی بیرەوەرییەكان بە گشت جۆرەكانییەوە، هۆكاریشە بۆ بەشداریكردنی لە زۆربەی بوارەكانی تری هونەری سینەما و شانۆ و شێوەكاری و تەنانەت میوزیك و سەما و زۆری تر. واتا هونەرێكی زیندووی تەمەندرێژ و پڕ لە وزەیە بە درێژایی ئەو زەمەنەی كە تیایدا دروستبووە و لەگەڵ هەموو قۆناغەكانی گەشەكردنیدا هەرگیز بەهاكانی خۆی لەدەست نەداوە بەمڕۆشەوە کە لەسایەی ئەو پێشكەوتنەی لە تەكنۆلۆجیادا هاتۆتەئاراوە و رۆژانەش ڤێرژنی نوێی هەیە، بەڵام فۆتۆ بە بەردەوامی ئامادەیی هەیە تائێستاش هیچ بوارێک نەیتوانیوە دەستبەرداری ئەم هونەرە زیندووە ببێت.
دیارە پێگەی هونەری فۆتۆگرافی بەپێی كۆمەڵگە و نەتەوەكان جیاوازیی خۆی هەیە، لەڕووی گرنگیپێدانیان بەم هونەرە کە ساڵانە هەزاران چالاكیی هەمەجۆر لەو رووەوە بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی لە رۆژی جیهانیی فۆتۆدا كە رێكخراوی یونسكۆ رۆژی 19/8/ هەموو ساڵێكی بۆ دەستنیشان كردووە و ئەم نەریتەش بۆ ناوەندی (7 رەنگە) جێگەی بایەخ و گرنگیپێدان بووە کە سەرەتا بە پیشانگەیەك بۆ فۆتۆگرافەرانی باشووری كوردستان و دواتر پیشانگەیەك بۆ شێوەكارانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەو رۆژەی بەرزڕگرت و سەرەنجام لە ساڵی 2019 دا توانیمان یەكەمین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان دەستپێبكەین و فۆتۆگرافەران لەسەر ئاستی باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باكووری كوردستان بەشداریی پێبكەین و ئەوەش بووە دەروازەیەکی بەرچاو و گرنگ بۆئەوەی فۆتۆگرافەران ئاشنا بن بە یەكتری، هاوکات ئەزموونەكانیان ئاوێتەی یەكتریی بكەن و پێكەوە بناغەی پڕۆژەی نوێ و هاوبەش بنیاتبنێن.
ئەمڕۆش بۆ ساڵی سێیەم فیستیڤاڵی فۆتۆگرافیی كوردستان سازدەكرێت و فۆتۆگرافەران لە بوارەكانی (سروشت و ژینگە، منداڵی سەر شەقام، ژن، كەلتور) بە فۆتۆكانیان بەشدارییان كردووە و ئەنجام 130 فۆتۆگرافەر بە بەرهەمەكانیان بەشداری دەکەن و وەك ساڵانی پێشوو لە رۆژی جیهانی فۆتۆدا فیستیڤاڵەكە دەستپێدەكات و 4 رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا جگە لە نمایشی فۆتۆكان، وۆركشۆپیش یەكێكی ترە لە چالاكییەكانی فیستیڤاڵەكە كە هیوادارم پێكەوە توانیبێتمان هەوڵەكەی ناوەندی (7 رەنگە) دەوڵەمەند و گەورەتر بكەین و فۆتۆگرافەرانیش لە رێگەی نیشاندانی فۆتۆكانیانەوە زیاتر بناسین و شانازیی بە خۆیان و بەرهەمەکانیانەوە بكەین.
لەو دەمەوە کە فۆتۆ وەک کایەیەکی هونەریی زیندوو توانیوێتی ئەو پێگە بەرفراوانە بۆخۆی تۆماربكات لەناو مرۆڤایەتیدا، ئەوا لەو دەمەوە بووە بە بەشێكی دانەبڕاوی ژیان لە هەموو ئاست و كوچە و بەشەكانی سەر ڕووی زەمین، ئەگەر بڕوانینە رابردوو، هەروەها تۆماركردنی ئەمڕۆ، ئەوا فۆتۆ تەنها شایەتی گێڕانەوەكانە، لە هەمانكاتدا توانراوە ببێتە لایەنێکی گرنگی جوانی و لە هەمانكاتدا بازرگانیش، بەتایبەتی لەناو ئەو وڵات و كۆمەڵگەیانەی كە فۆتۆ قورسایی و پێگەی گەورەی هەیە و خەڵاتی گرانبەها بۆ فۆتۆیەك دەبەخشن تا ئەو فۆتۆیە ببێتە لۆگۆی ئەو رۆژنامە و گۆڤار یان تیڤییە، یاخود چۆن ئەوان ببنە یەكەمین دەزگای راگەیاندن كە بڵاوی دەكەنەوە، هەرچەندە لەناوچەی خۆرهەڵاتدا تا ئەمڕۆش ئەم پێگەیە تا رادەیەكی زۆر لەئارادا نییە و زۆر بە خاوی هەنگاو بۆ گەیشتن بەو ئاستە دەنێت، بەڵام ئەوەش بەو مانایە نییە كە ئەم هونەرە بەرەو پووكانەوە بچێت، بەڵكو پیشانگە و فیستیڤاڵ و چالاكیی هەمەجۆری ئەم هونەرە، درێژەی هەیە و بەردەوامە و زۆربەی لەسەر ئاستی تاك بەڕێوەدەچێت.
سێیەمین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان بۆ ساڵی سێهەمە ناوەندی (7رەنگە) سازی دەكات و ئەمساڵ بەبێ هیچ پشتگیرییەكی دەزگاو رێكخراو و تەنانەت لایەنە پەیوەندیدارەكانیش (7رەنگە)لەسەر ئەركی خۆی فیستیڤاڵەكەی رێکخستووە کە تیایدا فۆتۆگرافەرانی (باشوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باكوور)ی كوردستان كۆبكاتەوە و شاری سلێمانی بكاتە سەنتەری ئەم كۆكردنەوەیە و بڕیاریشی داوە لەدوای نمایشی شاری سلێمانی، پیشانگەكە لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان نیشان بدرێتەوە كە بۆخۆی هەوڵێكی گرنگ و دڵخۆشكەرانەیە كە چالاكیییەكی هونەری لەدوای ئەوەی لە باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت، دواتر لە بەشێكی تری كوردستان جارێكی تر نیشان بدرێتەوە.
ئەگەر بڕوانینە چەند جۆرە فۆتۆ تۆماركردنێك كە پێكهاتوون لە چەندین جۆر كە ساڵەكانی پێشووی ئەم فیستیڤاڵە كاری لەسەر كراوە لەوانە:
ژیانی شار:
ئەمەش بە گرتنی وێنەی ژیانی خەڵک و شێوازی ژیان و داب و نەریت و پەراوێز لە شەقام و قوتابخانە و کار و پیشەکانیان.
وێنەگرتنی گیانلەبەرە کێوییەکان:
جۆرێکە کە سەرنج دەخاتە سەر جیهانی ئاژەڵ و باڵندە و پەلەوەر و مێروو و گیانلەبەرە کێوییەکان بەگشتی، ئەم جۆرە پێویستی بە کارامەیی تایبەت هەیە بۆ فۆتۆگرافەران، لەوانەش ئاشنابوون بەو شوێن و بوونەوەرانەی کە وەرگیراون و مەترسیدارن، هەروەها ئامرازی دروست بۆ دەستبەسەرداگرتنی ساتەکانی گونجاو و پێویست دابین دەکات.
وێنەگرتنی شەوانە:
ئەم جۆرە وێنەگرتنە لە شەودا سەرنجی لەسەر لێوەشاوەیی و بەهرەی فۆتۆگرافەرە و پێویستی بە رێکخستنە تایبەتەکانە لەسەر کامێرا، کاتی ئەوە هاتووە چەند خولەکێک دوای خۆرئاوابوون وێنە بگرین و پێش خۆرئاوابوون، زۆرجار لە فۆتۆگرافدا چرای فلاش بەکاردەهێنرێت، چونکە ئەم وێنەگرتنە زیاتر پێویستە بۆ دابینکردنی کامێرا بۆ دانانی کامێراکان بۆ رێگریکردن لە لەرزین.
وێنەگرتنی ماکرۆ:
ئەم جۆرە پێویستی بە کامێرای تایبەت هەیە کە وێنەکە فراوان بکات بۆ دوو بەهای قەبارەی سەرەتایی خۆی بۆ بینینی وردەکارییەکان، لە سەردەمی مۆدێرندا هەندێک مۆبایلی زیرەک کە توانای (هاوێنە) عەدەسەکانیان بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل لە نزیکەوە هەیە، ئەم جۆرە بەکاردێت بۆ گرتنی وێنەی شتە بچووکەکان و ئەوانەی بە چاوی رووت دەرناکەون.
وێنەگرتنی ئەبستراکت:
ئەم جۆرە بە شێوەیەک وێنەی دەگیرێت کە پرسیار لە مێشکی وەرگردا دەوروژێنێت، رێگەیەک دەکاتەوە بۆ خەیاڵکردنی جووڵاندنی مێشک و هەوڵدان بۆ روونکردنەوەی وێنەکە.
وێنەگرتنی رۆژنامەوانی:
فۆتۆگرافی، کە ئامانجێتی بەڵگەنامەکان دیکۆمێنت بکات و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردنەوە بە کەرەستەی رۆژنامەوانی پێشکەش بکات، ئەو زۆر حەزی لە وێنەگرتنی ئەو رووداوەیە لە کاتی روودانیدا، وێنەی چیرۆکە رۆژنامەوانییەکان دەگرێت و ئەوانەی وەڵامی شەش پرسیاری رۆژنامەوانی بەناوبانگ دەدەنەوە.
فۆتۆگرافی وەرزشی:
فۆتۆگرافی وەرزشی یەکێکە لە فۆرمەکانی وێنەگرتنی رۆژنامەوانی، چونکە گرنگی بە دیکۆمێتکردن و بڵاوکردنەوەی چالاکییەکە دەدات، بەڵام وێنەگرتنی وەرزشی وەک جۆرێکی سەربەخۆ پۆلێن دەکرێت، چونکە پێویستی بە وێنەیەکی خێرا و مۆبایل هەیە، کامێرایەکی دەوێت کە بەردەستبوونی زوومکردن و رێکخستنی مەودا و کوالێتی و رووناکیی کامێرای تێدایە بۆ جووڵە و گرتنی چەند وێنەیەک بۆ هەڵبژاردنی شیاوەکانیان.
وێنەگرتنی ریکلام:
ئەمەیان جۆرێکە لە ریکلامی بازرگانی بۆ بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان و زۆرجار لە ستۆدیۆیەکدا وێنە دەگیرێت لە ژێر رووناکی و باکگراوندێکی تایبەتدا.
فۆتۆگرافی تەلارسازیی:
ئەمە وەسفێکە پەیوەندیی بە بەدەستهێنانی تایبەتمەندیی جوانکاری لە بینا و شوێنەوارە تەلارسازییەکاندا هەیە و لایەنەکانی داهێنان لە دیزایندا لە ناوەوە و دەرەوەی بیناکەدا دەردەکەون.
پانۆراما:
فەزای فراوانە و پانییەکەی گۆشەی فرەیی لە شوێنەکەدا لەخۆدەگرێت، لەم جۆرە وێنەگرتنەدا، کامێرا دەسوڕێتەوە بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە دەوری دیمەنەکە بگرێتەوە، پاشان وێنەکە لە هەردوولای شوێنەکە کۆبکاتەوە، بەزۆری ئەمە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە هەندێک جۆری کامێرادا دەکرێت و دەتوانرێت بە بەکارهێنانی نەرمە کاڵای دەستکاریکردنی وێنە بەکاربهێنرێت.
وێنەکێشانی ڕووناکی:
ڕووناکی یەکێکە لە جۆرەکانی وێنەگرتنی جووڵە کە بۆ چەند چرکەیەک یان خولەکێک درێژ دەبێتەوە، کە یەک، یان چەند سکاتێک بەکاردەهێنرێت بۆ کێشانی جووڵە بە ڕووناکی.
بایۆگرافی
ناوەندی 7 رەنگە
*ساڵی 2016 وەكو ناوەندێكی هونەری لە شاری سلێمانی دامەزراوە.
* 2016 تا 2023 توانراوە پێنج ساڵ پڕۆژەی سمپۆزیۆمی سلێمانی سازبکات كە تیایدا ساڵانە لە 10-12 وڵاتەوە شێوەكار بانگهێشتی شاری سلێمانی دەكات.
* 2016 تا 2023 توانراوە چوار خولی دیداری كارتۆنی نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی ساز بكات و كەمترین وڵات كە تیایدا بەشداری كردبێت 43 وڵات بووە بۆ 55 وڵات.
* 2016 تا 2023 توانراوە سێ خولی فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان ساز بكات.
* 2016 تا 2023 زیاتر لە 200 پیشانگەی تایبەت و هاوبەشی لەناو كوردستان و دەرەوەدا كردۆتەوە.
*2016 تا 2023 زیاتر لە هەشت كتێبی شێوەكاری چاپ و بڵاوكردۆتەوە.
* تەنها ناوەندی هونەرییە توانیوێتی پیشانگە بۆ زۆرترین شێوەكاری كورد لەسەر ئاستی كوردستان لەناو شاری سلێمانیدا بكاتەوە.
* بەهۆی پڕۆژەكانی سمپۆزیۆمی سلێمانی و دیداری كارتۆنی نێودەوڵەتییەوە ناوی شاری سلێمانی وەكو ناوی شارێكی هونەری ناساندووە.