هێشتا ئەگەری چوونی محەمەد سەڵاح بۆ سعودیە هەیە

08:26 - 2023-08-15
وەرزش
254 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی "ریاز"ی سعودی ئاشکرای کردووە گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بۆ خولی سعودی بەردەوامە و چاوەڕوانی هەڵوێستی یانەی لیڤەرپوڵن.
رۆژنامەکە لە زاری کەسێکی نزیک لە محەمەد سەڵاحەوە بڵاوی کردۆتەوە کە یانەی ئیتحادی سعودی سەرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانە میسرییەکە بۆ ریزەکانی.
لای خۆشییەوە محەمەد سەڵاح بڕیارەکەی داوەتە دەست یانەی لیڤەرپوڵ و ئەگەر ئەو یانەیە ئامادەبێت دەستبەرداری بێت، ئەوا ئەویش ئامادەیە بچێتە سعودیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان