ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
له ناو شاری بۆمبای هیندستاندا و له‌به‌رده‌م په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به زانستی دانیشتوان، سه‌عاتێكی سه‌وزی گه‌وره هه‌ڵواسراوه، له 10 خانه پێكهاتووه و له ساڵی 1982ه‌وه رۆژانه ژماره‌كانی به ده‌ست ده‌گۆڕدرێن و زیاد ده‌كرێن، ئه‌و كاته ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان ته‌نیا 684 ملیۆن كه‌س بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه دوو هێنده‌ی خۆی زیادی كردووه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌یشتۆته یه‌ك ملیار و 422 ملیۆن كه‌س، به‌وه‌ش له زۆریی ژماره‌ی دانیشتواندا پێش چین كه‌وته‌وه.
پڕۆفیسۆر چانده‌ر شێخار له په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانستی دانیشتوان ده‌ڵێ: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خانه‌یه‌كمان زیاد دانا، چونكه ده‌مانزانی ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان له ملیار تێده‌په‌ڕێت.
هه‌وڵی كۆنترۆڵكردن
زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان، له مێژه بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی حكومه‌ت، چونكه راسته له رووی هێزی كار و سه‌رمایه‌ی مرۆییه‌وه سوودی هه‌یه، به‌ڵام ده‌یان كێشه‌ی ئابووری به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، حكومه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنی زۆربوونی به‌رده‌وامی ژماره‌ی دانیشتوان، ساڵی 1952 پلانێكی داڕشت بۆ رێكخستنی خێزان. پڕۆفیسۆر چانده‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: حكومه‌ت له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا سیاسه‌تی نه‌زۆككردنی زۆره‌ملێی جێبه‌جێ كرد، كه بووه هۆی مشتومرێكی زۆر و ناڕه‌زایی رای گشتی لێكه‌وته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای كرد په‌یمانگاكه بیر له دانانی ئه‌و سه‌عاته بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كاتێك به به‌رده‌می په‌یماگاكه‌دا تێده‌په‌ڕن، له زۆربوون، یان كه‌مبوونی ژماره‌ی دانیشتوان ئاگادار بن.
ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان رۆژانه 41 هه‌زار كه‌س زیاد ده‌كات، واته له هه‌ر دوو چركه‌دا مرۆڤێك بۆ ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته زیاد ده‌بێت، كه به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان له ساڵێكدا ده‌كاته 15 ملیۆن كه‌س.
ناوچه‌كان جیاوازن
رێژه‌ی منداڵبوون لای ژنانی هیندستان، به شێوه‌یه‌كی گشتی دوو منداڵه بۆ هه‌ر ژنێك له هه‌ڕه‌تی ژنێتی خۆیدا، به‌ڵام به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی، كه ساڵی 2019 كراوه، رێژه‌كه له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازیی هه‌یه و له‌و ویلایه‌تانه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری تیایاندا زۆر به‌رزه، رێژه‌ی منداڵبوونیش به‌رزه، وه‌ك هه‌ردوو ویلایه‌تی ئۆتار برادیش له باكوور و بیهار له باكووری خۆرهه‌ڵاتی هیندستان، له‌و ویلایه‌تانه‌ش كه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ویلایه‌ته‌كانی وڵاته‌كه ناسراون، وه‌ك ماهاراشترا له ناوه‌راستی وڵات و تامیل نادۆ له باشوور، رێژه‌ی منداڵبوون نزمه.
به گوێره‌ی پلانی رێكخستنی خێزان، ئه‌ركی سه‌ره‌كی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی منداڵبوون زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر ژن، چونكه له‌و وڵاته‌دا له هه‌ر 10 پیاو ته‌نیا یه‌كێكیان باوه‌ڕی به به‌كارهێنانی كۆندۆم (به‌ربه‌ست) هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌ی نه‌زۆككردنی ژنان له‌و وڵاته‌دا گه‌یشتۆته %38.
هێزی ئابووری
پڕۆفیسۆر چانده‌ر ده‌ڵێ: راسته ژماره‌ی دانیشتوان زۆر زۆر بووه، به‌ڵام ئه‌و زۆربوونه نابێته بۆمبی ته‌وقیتكراو وه‌ك هه‌ندێك باسی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كار له‌سه‌ر باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك بكات. راپۆرته ره‌سمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه حكومه‌تی هیندستان كاری كردووه بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی، خزمه‌تگوزاریی په‌روه‌رده و ته‌ندورستی زۆر باش بووه، رێژه‌ی مردنی منداڵی ساوا و دایكان كه‌میكردووه، ئابووری وڵاته‌كه‌ش به راده‌یه‌ك گه‌شه‌ی كردووه، كه ئێستا پێنجه‌م ئابووری گه‌وره‌ی جیهانه، ئه‌گه‌رچی هێشتا زۆر كێشه‌ی ئابووری ماون و پێویستیان به چاره‌سه‌ركردنه، وه‌ك رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری، پێسبوونی
ژینگه ..هتد.