میدیا وەرزشییەكانی تایبەت بە خولی ئینگلیزی ماوەی ئامادەنەبوونی كیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیكی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتیان ئاشكرا كرد كە ماوەی 3-4 مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.
پێكانەكەی دی برۆین لە كاتی یارییەكەی بێرنلی، ئێوارەی ڕۆژی هەینی رابردوو بوو، لە یاری كردنەوەی خولی نایابی ئینگلیزی 2023 - 2024، پێشتریش پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی، رایگەیاندبوو كە كێڤین بۆ ماوەی چەند مانگێك لە یاریگاكان دور دەكەوێتەوە و چاوەڕوانی دوا قسەی تیمی پزیشكی یانەكە دەكەین. بەمەش یانە بەهێزەكەی ئینگلیز، گورزێكی كاریگەری بەردەكەوێت بەتایبەت كە یاریزانێكی وەكو دی برۆین بە ئاسانی شوێنەكەی پڕناكرێتەوە.
مانچستەر سیتی ئەم وەرزەی دەستپێكرد بە بردنەوەی لە بێرنلی تازە سەركەوتوو بۆ خولی نایاب بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ،