* د.جه‌زا تۆفیق تالیب
ره‌نگه ئه‌م نووسینه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه بابه‌تێكی نامۆبێت و هه‌ندێك پرسیار بوروژێنێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ده‌بێت په‌یوه‌ندی له نێوان هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئیسپانی سلڤادۆر دالی و زانستی جیۆپۆله‌تیكدا چیبێت؟ و ده‌بێت چ بابه‌تێك هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری سوریالی سلڤادۆر دالی، له‌گه‌ڵ زانستی جیۆپۆله‌تیك، كه به زانستی لێكۆڵینه‌وه له هێزی ده‌وڵه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌ناسرێت كۆ بكاته‌وه و شایانی ئه‌وه‌بێت پسپۆڕانی بواری جیۆسیاسی له تابلۆیه‌كی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م وردببنه‌وه و گه‌لێك لێكدانه‌وه و بۆچوونی تایبه‌تی له‌باره‌وه ده‌رببڕن، ته‌نانه‌ت خودی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری سه‌ر به‌ڕێبازی سوریالیزمیش له كاتی لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و تابلۆیه‌ی دالی دا شێوازی شیكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی بواری جیۆسیاسیدا زۆر له یه‌كترییه‌وه نزیكە.
سوریالیزم و جیۆپۆله‌تیك:
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه له‌ڕووی ئه‌كادیمییه‌وه په‌یوه‌ندی له نێوان رێبازی سوریالیزم و زانستی جیۆپۆله‌تیكدا به‌دیناكرێت و ده‌ڵێین سلڤادۆر دالییه‌ك كه به رابه‌ری رێبازی قوتابخانه‌ی سوریالیزم له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دابنرێت، به چ شێوازێك هزری جیۆپۆله‌تیكی له‌م رێبازه‌یدا به شێوه‌یه‌كی ورد خستۆته گه‌ڕو و به‌باشی توانیویه‌تی مانا‌و بنه‌ما جیۆپۆله‌تیكییه‌كان له یه‌كێك له شاكاره‌كانیدا به‌رجه‌سته بكات، ئه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه دالی خاوه‌نی دیدێكی گشتگیری سیاسی و هونه‌ری بووه و ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ئه‌مریكا بووه، به‌باشی له چه‌مكی جیۆپۆله‌تیك تێگه‌شتووه و له‌گه‌ڵ رێبازی سوریالیزمدا له یه‌كێك له شاكاره‌كانیدا به‌رجه‌سته‌ی كردووه.
له رووی مێژووییه‌وه زانستی جیۆپۆله‌تیك بۆ یه‌كه‌مینجار كه ساڵی 1916 دا (1) له لایه‌ن زانای سویدی (رۆدۆلف كیلین)ه‌وه به‌ده‌ركه‌وت و وه‌ك چه‌مك له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا به‌كارهات، له كاتێكدا رێبازی سوریالیزم وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1917 و دژ به‌و وێرانكاری و تراژیدیانه‌ی كه یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی له ئه‌وروپادا هێنایه‌كایه‌وه و لاوانی دووچاری گوێنه‌دان و بێهیوایی و بڕوا نه‌بوون كرد، به‌وه‌ی ئه‌وه عه‌قڵ و عه‌قڵانییه‌ت بوو ئه‌وروپای گه‌یانده دۆخی جه‌نگ و وێرانكاری، له‌م هه‌لومه‌رج و دۆخه تراژیدییه‌دا كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان به‌ده‌ركه‌وتن و بڕوایان به په‌رچدانه‌وه و عه‌به‌سیه‌ت و دژایه‌تیكردنی به‌هاونه‌ریت و چه‌مكه كلاسیكییه‌كانی جوانی و ژیان هه‌بوو (2)، ئه‌م رێبازه‌ش له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه به (Surrialism) ناسرا، كه زاراوه‌یه‌كی فه‌ره‌نسییه به مانای سه‌رووی ریالیزم دێت، كه بریتییه له رێبازێكی نوێ له ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌ره‌و سه‌رووی ریالیزم و كار له‌سه‌ر به‌ده‌رخستنی نه‌سته‌كان ده‌كات (3).
لێره‌دا (دالی)ی رابه‌ری سوریالیزم هزره جیۆپۆله‌تیكییه‌كه ده‌كاته ماده‌یه‌كی خام و له چوارچێوه‌ی شاكارێكی هونه‌ریدا، كه تابلۆی (منداڵی جیۆپۆله‌تیك)ه به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات.
تابلۆی منداڵی جیۆپۆله‌تیك :
تابلۆی منداڵی جیۆپۆله‌تیك، ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی بریتییه له (منداڵی جیۆپۆله‌تیك چاودێری له‌دایكبوونی پیاوێكی نوێ ده‌كات)، دالی ئه‌م تابلۆیه‌ی له ساڵی 1943 له ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كێشاوه، به‌و پێیه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی 1948-1940 له ئه‌مریكا جێگیربوو تا كۆتایی دووه‌م جه‌نگی جیهانیش له‌وێ ژیانی به‌سه‌رده‌برد، تابلۆكه به ته‌كنیكی رۆن (زیت)ی سه‌رقوماش كێشراوه به قه‌باره‌ی (32سم / 64سم) (4)، ئه‌م تابلۆیه‌ی (دالی) به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین تابلۆكانی داده‌نرێت.
وه‌ك له تابلۆكه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێك خه‌ریكه له هێلكه‌یه‌كه‌وه له‌دایك ده‌بێت و منداڵی جیۆپۆله‌تیكیش لای رانی (دایكه رووته شێوه نێره‌مووك و قژەبژه‌كه‌ی) به ده‌ستی راستی ئاماژه بۆ هێلكه‌كه ده‌كات، سه‌یری هێلكه‌كه و پڕۆسه‌ی له‌دایكبوونه‌كه ده‌كات، هێلكه‌كه له شێوه‌ی گۆی زه‌ویدایه و نه‌خشه‌ی كیشوه‌ره‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراو له‌سه‌ر نه‌خشینراوه، له ناوه‌ڕاستی هێلكه‌كه‌دا و له نزیك كیشوه‌ری ئه‌مریكا (جیهانی نوێ)وه، پڕۆسه‌ی له‌دایكبوونه‌كه رووده‌دات، واته له دایكبوونی هێزێكی نوێیه له جیهاندا، شێوه‌ی له دایكبوونه‌كه‌ش به‌و شێوه ده‌رده‌كه‌وێت، كه پیاوه‌كه له سه‌ره‌تادا باڵی چه‌پی و به‌شێك له نێو قه‌دی ده‌رهێناوه و به ده‌ستی له دواوه چنگی له ئه‌وروپا گیركردوه و وه‌ك بیگوشێت وایه، وه‌ك جۆرێك ئاماژه‌یه بۆ له ناوچوون و وێرانبوونی ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها له نه‌خشه‌كه‌شدا ئه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه رووبه‌ری هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین به گه‌وره ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش بایه‌خی زیاتری جیهانی سێیه‌م به‌ده‌رده‌خات، منداڵ و دایكه نێره‌مووكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی لاواز به‌ده‌ركه‌وتوون و گوزارشت له مرۆڤی ئه‌وروپی ده‌كه‌ن، كه چۆن ده‌ڕواننه له دایكبووی نوێ له ئه‌مریكادا، كه به جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به ده‌رده‌كه‌وێت، به‌كارهێنانی هێلكه لای كریستیانه‌كان وه‌ك هێمای هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیح وایه له دوای مردنی و ئه‌و پارچه قوماشه سپییه‌ش كه له‌ژێر هێلكه‌كه‌دا راخراوه وه‌ك كفنی جێماوی مه‌سیح وایه له گۆڕه‌كه‌یدا، پاش ئه‌وه‌ی كه له گۆڕه‌كه‌ی هه‌ستاوه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌ستانه‌وه‌یه‌ش له له‌دایكبوونی مرۆڤێكی به‌هێزدا به‌رجه‌سته‌بووه كه ئه‌مریكایه.
سلڤادۆر دالی له ئه‌مریكادا ماوه‌ی هه‌شت ساڵی برده‌سه‌ر و له‌و ماوه‌یه‌داو به ده‌ستنیشانكراویش له ساڵی 1943 دا ئه‌م تابلۆیه‌ی كێشاوه و پێشبینی ئه‌وه‌شی تێداكردووه، كه له دوای جه‌نگ هێزێكی جیۆپۆله‌تیكی گشتگیر و سه‌رتاسه‌ری نوێ له جیهاندا له دایكده‌بێت، كه بریتییه له ئه‌مریكا و رۆڵی ئه‌وروپاش لاوازتر‌و كه‌مترده‌بێته‌وه و منداڵی جیۆپۆله‌تیك و دایكه لاواز‌و شێوه نێره‌مووكه‌شی كه گوزارشت له كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌كه‌ن زۆر به‌وردی چاوه‌ڕوانی له دایكبوونی ئه‌م هێزه‌ی دوای دووه‌م جه‌نگی جیهانی ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێستا دالی له ژیاندابوایه، ئایا سه‌رله‌نوێ وێنای ئه‌و گۆڕانكارییه جیۆپۆله‌تیكییانه‌ی سه‌رده‌می جیهانگیری و هه‌ره‌سهێنانی سۆڤیه‌تی جارانی به شیوازێكی نوێ ده‌كێشایه‌وه؟ ئایا ئه‌مجاره‌یان چنگی له ئه‌مریكا گیرده‌كرد و وێنای چینی له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی نوێ ده‌كێشا، وه‌ك له دایكبوونی هێزێكی نوێ و به شێوه‌یه‌كی نوێ.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین منداڵی جیۆپۆله‌تیك به به‌رده‌وامی چاودێری له دایكبوونی جیهانێكی نوێ ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن چاودێری له‌دایكبوونی ئه‌مریكای كرد، وه‌ك هێزێكی به‌هێزو كاریگه‌ر له دوای كۆتایهاتنی دووه‌م جه‌نگی جیهان.
سه‌رچاوه‌كان:
1- دجه‌زاتوفیق طالب، دراسات حول الجیوبولتیك و الا‌من القومی، سلیمانیة ،2005 ، مطبعة بینایی،ص9
2- أزهار كاظم كریم عباس الشریفی، الا‌بعاد الفكریة و النفسیة في رسوم سلفادور دالی، مجله جامعه بابل للعلوم الا‌نسانیة، المجلد (21)،العدد(2)،2013، ص 524
3- ابراهیم مدكور، المعجم الفلسفی، الهیئة العامة لشؤون المطابع الا‌میریة القاهرة، 1979 ، ص 98-97
4- نابلیون یوسف بادین وسلام ادور یعوب اللوس، الذات الإنسانیة و تمثیلاتها في اعمال سلفادور دالی، مجلة الا‌كادیمی، العدد (103)، 2022 ،ص141
* پڕۆفیسۆری یه‌كه‌م،پسپۆری جیۆسیاسی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
سلڤادۆر دالی