ره‌وه‌ز جه‌بار
فرانسوا ساگان رۆماننووس و سیناریست و نووسه‌ری ده‌قی شانۆیی، نووسه‌رێكی عاشق و به‌دمه‌ست، ژنێكی سه‌ركێش و ئازاد، یه‌كێكه له ناوه دیاره‌كانی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی، به‌رهه‌مه‌كانی ساگان به‌وه ناسراوه ته‌وه‌ری رۆمانسی به‌هێزی تێدایه و كاره‌كته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندی نائومێدن، ناسراوترین رۆمانی ئه‌م نووسه‌ره كه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا نووسیوێتی"سڵاو دڵته‌نگی"یه، كه یه‌كێكه له رۆمانه نایابه‌كانی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كاری بووه، زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بووه و ناوبانگی پێ ده‌ركردووه.
كچه بۆرجوازبووه
ساگان له 21ی حوزه‌یرانی 1935 له شاری كاجارك له ویلایه‌تی لۆت له‌دایكبووه و سه‌ره‌تای منداڵی له شاری لۆت به‌سه‌ر بردووه، نازناوی كیكیی لێنراوه، بچووكترین منداڵی دایك و باوكی بووه، باوكی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا بووه، دایكی كچی پیاوێكی خاوه‌ن زه‌وی و زاربووه.
له شانۆوه بۆ رۆمان
له ماوه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بیدا كه له په‌نجاكان تا نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌رده‌وام بووه، ده‌یان به‌رهه‌می نووسیوه، شێوازی توندوتیژی رۆمانی ده‌روونی فه‌ره‌نسی پاراستووه. زۆرجار گفتوگۆكانی نێوان كاره‌كته‌ره‌كانی به ژێرده‌نگی بوونگه‌رایی داده‌نرێت. له ساڵانی شه‌سته‌كاندا خۆی بۆ نووسینی شانۆنامه ته‌رخان كردووه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی دیالۆگی نایابه‌وه ستایشی كراوه، به‌ڵام ته‌نها سه‌ركه‌وتنێكی مامناوه‌ندی به‌ده‌ستهێناوه. دواتر سه‌رنجی له‌سه‌ر پیشه‌ی خۆی وه‌ك رۆماننووس بووه.
به ره‌سمی دوو شووی كردووه
ساگان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به ره‌سمی دوو شووی كردووه و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو شووه‌كه‌ی شكستی هێناوه، چه‌ند جارێك عاشقبووه. له ساڵی 1958 شووی به گای شۆله‌ر كردووه. شۆله‌ر نووسه‌ربووه و بیست ساڵ له ساگان گه‌وره‌تربووه، له ساڵی 1960 له‌یه‌كتری جیابوونه‌وه و له ساڵی 1962 شووی دووه‌می به بۆب وێستهۆف كردووه، گه‌نجێكی ئه‌مریكی بووه و له‌ته‌ك ئه‌میشدا نه‌سره‌وتووه و له ساڵی 1963دا جیابوونه‌ته‌وه. له‌م پیاوه كوڕێكی هه‌بووه به ناوی دێنیس. دوای ئه‌و دوو شووه چه‌ند جارێك عاشقبووه.
ساخته‌كارییه‌كانی ساگان
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا، ساگان به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی كۆكاین تۆمه‌تبار كراوه و سزادراوه. له ساڵانی 2000 دا ته‌ندروستی خراپ تێكچووه. له ساڵی 2002 دا نه‌یتوانی له دادگاییكردنێكدا ئاماده‌بێت كه به تۆمه‌تی ساخته‌كاری له باجدا له دۆسێیه‌كیدا كه فرانسوا میتران سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسای تێدابوو، سزای هه‌ڵپه‌سێردراوی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. دوای ئه‌وه نه‌خۆشی فشاری بۆ هێناوه و له 24ی ئه‌یلوولی 2004 له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا له شاری هۆنفلۆر له ویلایه‌تی كالڤادۆس مردووه. له‌سه‌ر داوای خۆی له لۆت نێژراوه.
به‌رهه‌مه‌كانی
ساگان له ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی له رۆمان و شانۆنامه و چیرۆك نووسیوه، له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكان تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، چالاكانه نووسیوێتی، له رۆمانه‌كانی : سڵاو دڵته‌نگی، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی دیاریكراو، ئه‌وانه‌ی بێ سێبه‌ر، هه‌وری سه‌رسوڕهێنه‌ر، دڵپارێز، تیشكی خۆر له‌سه‌ر ئاوی سارد، په‌ڵه له‌سه‌ر رۆح، قه‌ره‌وێڵه‌ی دروستنه‌كراو، خانمه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كه، نیگاركێشان له خوێندا و... ئه‌مانه و چه‌ندین رۆمانی نووسیوه. هه‌روه‌ها چه‌ند كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكی نووسیوه. له‌وانه: چاوی ئاوریشم، لا مایسۆن دی راكیل ڤێگا، لێس كه‌مانچه پارفۆیس، لێچارد و...
ساگان له فیلمێكدا
ساگان فیلمێكی ژیاننامه‌ی فه‌ره‌نسییه ساڵی 2008 به‌رهه‌م هێنراوه، ده‌رهێنانی دایان كوریس، سیلڤی تێستۆد وه‌ك نووسه‌ری فه‌ره‌نسی فرانسوا ساگان و پیێر پاڵماد وه‌ك سه‌ماكار و پیاوێكی كۆمه‌ڵگا، جاك چازۆت، كه له فه‌ره‌نسا زۆرناسراوبوو رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن، فیلمه‌كه له ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1950 ه‌وه ده‌ست به گێڕانه‌وه ده‌كات. پاشتر فیلمه‌كه په‌یڕه‌ویی له رێگای ساگان ده‌كات بۆ ناوبانگ و به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و مه‌یخواردنه‌وه و قوماركردن، شێوازی ژیانی چێژبه‌خشی كه زۆر خه‌رج ده‌كات و هه‌ژار ده‌بێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ئاڵۆز له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ره‌گه‌ز. ئه‌م فیلمه بۆ چه‌ند خه‌ڵاتێك پاڵیوراوه، له‌وانه خه‌ڵاتی سیزار. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی به‌هاری گه‌وره‌ی، له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا پێبه‌خشراوه، كه ئه‌و خه‌ڵاته پێشتر به‌خشراوه به ئه‌لبێرت كامۆ.
سڵاو دڵته‌نگی
ئه‌م رۆمانه‌ی ساگان كه ساڵی 1954 نووسیوێتی و یه‌كه‌م به‌رهه‌مێتی و هه‌ر به‌م به‌رهه‌مه‌ی ناسراوه، كه یه‌كێكه له رۆمانه باشه‌كانی فه‌ره‌نسا و كراوه به فیلمیش. نووسه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا ئه‌م رۆمانه‌ی نووسیوه و ناونیشانه‌كه‌ی له شیعرێكی پۆل ئیلوار وه‌رگرتووه. ئۆتۆ پریمینگه‌ر ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌بووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رۆمانه كاری تێدا كردووه. ئه‌م رۆمانه شاعیر ره‌جه‌ع تالیب وه‌ریگێڕاوه بۆ عه‌ره‌بی و له بڵاوكراوه‌كانی مه‌دایه.
رۆمانه‌كه چیرۆكی سیسیلی ته‌مه‌ن 17 ساڵانه له ڤێلایه‌ك له ریڤێرا- فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵ ریمۆندی باوكی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئێلسای گه‌نج و رووكه‌ش و مۆدێرن ده‌ژی، ریمۆند پیاوێكی سه‌رنجڕاكێش و دنیاپه‌رسته به‌هێنانه‌وه‌ی قسه‌كانی ئۆسكار وایڵد، بیانووی قسه زله‌كانی خۆی ده‌هێنێته‌وه. شێوازی ژیانی لاوازیان وه‌ك ئایدیاڵی پێگه‌ی ئیمتیازات قبووڵ ده‌كات. یه‌كێك له باشییه‌كانی بۆ سیسیل ئه‌وه‌یه باوكی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هزری نییه و ئازادی پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا بگه‌ڕێت. سیسیل، كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و بێباكی ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵانه. ریمۆندی باوكی پیاوێكی كامڵه و ئاهه‌نگگێڕێكی به‌ناوبانگه و پیاوی خانمانه، ئێلسا یه‌كێكی دیكه‌یه له پاڵه‌وانه‌كانی رۆمانه‌كه دوایین خاتوونی ریمۆنده. ئان هاوڕێیه‌كی دێرینی دایكی سیسیله راهێنه‌ری سیسیلی بووه دوای ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌ی به‌شی ناوخۆیی كاسۆلیكی كشاوه‌ته‌وه. سیریل گه‌نجێكه له‌نزیك ئه‌و خانووه ده‌ژی كه ریمۆند بۆ هاوین به‌كرێی ده‌گرێت. بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه له ده‌وری ژیانی كچێكی ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵانه له‌گه‌ڵ باوكی و باوه‌ژنه‌كه‌یدا ده‌ژی، باوكی پیاوێكی قۆزی 45 ساڵانه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چانسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان زیاتر بێت به كامی دڵی خۆی دڵداری بكات. رۆمانه‌كه به مۆنۆلۆگێك ده‌ست پێده‌كات ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به سه‌رلێشێواوی گێڕه‌ره‌وه.