له یاریگای كۆكا كۆلا ئه‌رینا له شاری دوبه‌ی ئیمارات جامی مۆندیال ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كرد كه تا رۆژی ده‌ستپێكی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆ پێنجه‌م مۆندیال له‌سه‌ر له ساڵی مۆندیال وه‌كو ماركێتینگ بۆ مۆندیال به سپۆنسه‌ری كۆكا كۆلا جامی مۆندیال بۆ چه‌ند وڵاتێك ده‌برێت.
ئه‌مساڵیش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رێكخه‌ری مۆندیالی قه‌ته‌ر و فیفا هه‌ریه‌ك له ئیكه‌ر كاسیاسی براوه‌ی 2010 له‌گه‌ڵ ئیسپانیا و ریكاردۆ كاكای براوه‌ی 2002 له‌گه‌ڵ به‌رازیل دیاریكراون بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی جامه‌كه بكه‌ن له گه‌شته‌كه‌ی.
جامی مۆندیال بۆ یه‌كه‌م جار له‌مساڵ ده‌برێت بۆ 51 وڵات له نێویاندا ئه‌و 32 وڵاته‌ی به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كه‌ن كه بۆ جاری یه‌كه‌مه هه‌ر 32 وڵاته به‌شداره‌كه‌ی مۆندیال ده‌بنه وێستگه‌ی جامه‌كه.
گه‌شته‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆكا كۆلا سپۆنسه‌ری ده‌كات له یاریگای كۆكۆلای شاری دوبه‌ی ده‌ستیپێكرد كه كاكا و كاسیاس هاوڕێیه‌تیان ده‌كرد، له دووه‌م وێستگه‌شی جامه برایه مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان.
وه‌كو به‌رپرسه‌كه‌ی فیفا ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌وان نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه له داهاتوودا گه‌شته‌كه فراوان بكه‌ن و جامه‌كه به‌رن بۆ هه‌ر 211 نوێنه‌ره‌كه‌ی فیفا و ده‌یانه‌وێت پێش 2030 بگه‌ن به‌و ئامانجه.
كاكاش وتی: ئه‌مه شانانزیه‌كی گه‌وره‌یه كه بۆ یه‌كه‌م جار به‌شێك بم له‌و گه‌شته، یه‌كه‌م مۆندیال كه به‌شداریم كرد 20 ساڵ بووم و نازناوه‌كه‌مان برده‌وه كه ئه‌مه خه‌ونێك بوو هاته دی.
كاسیاسیش وتی: دیارترین ساتی كاروانی من به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیاله، بۆیه مایه‌ی شانازیه كه به‌شداری گه‌شتی جامه‌كه ده‌كه‌م و پیشانی هه‌موو جیهانی ده‌ده‌م.