چەند رۆژێک لەمەوبەر حکومەتی کۆریای باکوور رایگەیاند: سەربازێکی ئەمریکی بەناوی تراڤیس کینگ خۆی رادەستی پۆلیس و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆریای باکوور کردووە و ئێستا داوای مافی پەنابەری لە حکومەتی کۆریا دەکات.
هەروەها وتیشی، سەربازە ئەمریکییەکە لە ناوچە ئازادەکاندا پیاسەی کردووە، دواتر لەناکاو خۆی رادەستی حکومەتی کۆریای باکوور کردووە.
لە بەرامبەردا جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی ئەمریکا، رایگەیاند: هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی سەربازە ئەمریکییەکە چڕدەکەنەوە. هەروەها وتیشی لێدوان و بانگەشەکانی کۆریای باکوور جێی متمانە نین.
سەرچاوە: رۆیتەرز