ئاژانسی فرانس 24 رایگەیاند: دانیشتوانی ئەوروپا بە پاساوی پاراستنی ژینگە و بۆ گەشتەکانیان، پشتیان لە هێڵی ئاسمانی کردووە و هێڵی ئاسنی خێرا بەکاردەهێنن.
هاوکات لە دوای دامەزراندنی هێڵی خێرای نێوان پاریس و ڤیەننا، زیاتر لە 70% بلیتەکان فرۆشراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە گەشتکردن بە فڕۆکە لەنێوان ئەو دوو شارەدا، تەنیا دوو سەعات دەخایەنێت بەڵام لە بەرامبەردا 419 کیلۆگرام گازی ژەهراوی کاربۆن لە هەوادا بڵاو دەبێتەوە. لە بەرامبەردا گەشتکردن بە شەمەندۆفێر دە سەعات دەخایەنێت، بەڵام تەنیا 41 کیلۆگرام کاربۆن بەرهەمدەهێنێت و ژینگە بە سازگاری دەهێڵێتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، لێپرسراوانی ئەوروپا بە تەمان لە ساڵانی داهاتوودا و بە چاکسازیی لە هێڵە ئاسنینەکاندا، سەعاتەکانی گەشتکردن کەم بکەنەوە.