زانکۆیەکی بەناوبانگی جیهانی داگیرکرا

01:58 - 2023-08-17
جیهان
294 جار خوێندراوەتەوە

لە درێژەی ململانێ سیاسییەکانی نێوان حکومەتی تاکڕەوی نیکاراگوا لە ئەمریکای لاتین و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدا، دەست بەسەر موڵکی زانکۆیەکدا گیرا.
زانکۆی ئەمریکای ناوەڕاست، یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمریکا و لەلایەن ژمارەیەک کەشیشەوە بەڕێوەدەبرێت.
حکومەتی تاکڕەوی نیکاراگوا بە سەرۆکایەتی دانیال ئۆرتێگە و بە تۆمەتی چالاکی تیرۆریستیانە بڕیاری بلۆککردنی سەرجەم داراییەکانی ئەو زانکۆیەی دا.
هەروەها حکومەتی تاکڕەوی نیکاراگوا بۆ داخستن و دەست گرتن بەسەر زانکۆکەدا، دادگا و دەسەڵاتی دادوەری کردووەتە ئامرازی سیاسی.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان