دیلان یەشیلگوز زەگریۆسی بە رەچەڵەک کوردی باکووری کوردستان، کە ئێستا وەزیری دادی هۆڵەندایە، وەک سەرۆکی حزبی دەسەڵاتداری هۆڵندا، حزبی (هاووڵاتی لەپێناوی ئازادی و یەکسانی) هەڵبژێردرا.
سەرۆکی پێشووی ئەو حزبە، کە هاوکات سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا بوو، دەستی لەکارکێشایەوە. ئێستا دیلان زەگریۆس یەکێکە لە کاندیدا بەهێزەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هۆڵەندا.
هەڵبژاردنی ئەو ژنە کوردە بۆ سەرۆکی ئەو حزبە و لە ئەگەری هەڵبژاردنی بە سەرۆک وەزیران، چەندین حزب و خەڵکی تورکیای توڕە و نیگەران کردووە. لە میدیاکانی تورکیادا دیلان زەگریۆس بە پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کردستان تۆمەتبار دەکرێت.
سەرچاوە: BBC