رۆژنامەی كۆرێرێ دێلۆ سپۆرت ئاشكرایكرد، بەرپرسانی وەرزشی سعودیە دەیانەوێت پاڵەوانی خولی رۆشنی سعودی بەشداری لە وەرزی 25ی چامپیۆنزلیگ بكات و دەیەوێت یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بە داواكەی رازی بكات.
رۆژنامە ئیتالییەكە باسی لەوەكردووە، سیستمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە تەواوی دەگۆڕدرێت و ئەمجارە 36 یانە بەشداری تێدا دەكەن، هەر یانەیەكی بەشداربوو هەشت یاری لەگەڵ یانەی جیاواز دەكات.
سەرچاوە: KOOORA