دەستەی کەشناسی فەرەنسی رایدەگەیەنێت شەپۆلێکی گەرمای بەتین بۆ فەرەنسا بەڕێوەیە و چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە 40 پلە.
دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە ئەم شەپۆلی گەرمایە رووداوێکی نوێیە لە وڵاتەکەدا و زیاتریش دانیشتوانی بەشی باشووری فەرەنسا دەگرێتەوە.
لەبارەی شەپۆلی گەرماکەشەوە، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پۆستێکیدا نووسیویەتی"با هەموومان ئاگاداری یەکتر بین".
هاوکات کۆمپانیای بەرهەمهێنی کارەبا لە فەرنسا رایگەیاندووە، بەهۆی گەرماکەوە، دوو وێستگەی ئەتۆمی بەرهەمهێنانی کارەبایان کوژاندۆتەوە و بە شێوەیەکی کاتی ئاستی بەرهەمهێنان کەمکراوەتەوە.