کچان خوازبێنی کوڕان دەکەن

11:47 - 2023-08-20
دووتوێ
392 جار خوێندراوەتەوە

لەباشوری ئەفریقا گەلێک هەن بەناوی زولو Zulu بەرلە دوو هەزار ساڵ لەمەروبەر تەنها هۆزیك بوون و ژمارەیان 1000 کەس بووە، بەڵام ئێستا بوونەتە 10 ملیۆن کەس و لە ناوچەی کوازولو ناتال دەژین و بەگەورەترین گەلی ئەفریقی دەژمێردرێن، زمانی تایبەت بەخۆیان هەیە و خۆیان حومکدارێتی ناوچەکەیان دەکەن، دەسەڵاتەکەیان بریتیە لە شێوازێکی هەرەمی، هەر تیرو هۆزو بنەماڵەیەک میرێکی هەیە و هەموویان بە پاشای گەورە بەستراونەتەوە و سەرپەرشتی کۆمەڵگەکەیان دەکەن، لە سەدەی نۆزدەهەمدا گەورەترین و بەهێزترین هێزی سەربازییان هەبووە لەسەر ئاستی ئەفریقادا، ئەوکات سەرۆکەکەیان ناوی شاکا بووە و دامەزرێنەر و رابەری ئیمپراتۆریەتەکەیان بووە، لەبەر بەهێزیی زۆر لە گەلانی تری ئەفریقی لێیان دەترسن.

ژن و پیاو تەنورەیان لەبەرە
زمان و کەلتور و فەرهەنگی ئەو گەلە زۆر تایبەتییە و لەوانی دی جیاوازە، جلوبەرگیان هی ژنان و پیاوان بریتییە لە تەنورەیەکی کورتی دروستکراو لە پێستی پڵنگ یان شێر، جیاوازییەکەی ئەوەیە هی ژنەکان لە هی پیاوەکان درێژترە، کچەکان جلی تەنکتر لەبەر دەکەن بەڵام ژنەکان هی درێژ و ئەستورتر و کڵاوێکیشیان بەسەرەوەیە، هەر هەموویان تیروکەوانیان بەدەستەوەیە، بۆ راوکردن و بەدەستهێنانی خواردن و بەرگریکردن لەخۆیان بەکاریدێنن، پیاوەکان کاری دەرەوە دەکەن وەک راوکردن و شوانیی و گاوانی و کشتوکاڵکردن، ژنانیش زیاتر بەکابانی و کاروباری ماڵەوە خەریکن.
زەماوەندکردن
ئەو گەلە لە دواکەوتووترین گەلانی ناوچەکەن بەوەی ژنان زۆر بەچاوێکی کەمتر لە پیاوان مامەڵە دەکرێن، کاتێک پیاو لەژووەرەوە دانیشتبێت و ژن لە دەرگا بچێتە ناو کوخەکەوە دەبێت کڕنوش ببات و نابێت لە تەنیشتی ئەو دابنیشێت، بەڵکو لەلای چەپ و لەخوار ئەو هەڵبترتوکێت، کاتێک کچەکان دەگەنە تەمەنی هەرزەکاریی، دەبێت خۆیان بەیان بکەن، ئەوکات لەناو خێزانەکەیدا ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، کاتێک کەسوکاری کوڕێکی بۆ هەڵدەدەن، بۆ خوازبێنی خۆی دەچێتە ماڵی کوڕە و داوای دەکات.

فاڵچێتی و جادوو
جادوو لای ئەو گەلە پیرۆز و بەهادارە، فاڵگرەوە یان جادووگەر جلی لەوانی تر جیاوزتر و پۆشتەترە، پێگەیەکی شایستەی هەیە و وەک پزیشک سەیر دەکرێت، چونکە ئەوان باوەڕیان بە جادوو پتەوە و چارەسەری زۆر لە نەخۆشی و کێشە و گرفتەکانیان دەکات، ئەو گەلە هەموو شتێک بە جادوو لێک دەدەنەوە، مردن و ئازار و زەرەرو زیان و بەخت و نێوچەوان، باوەڕیان وایە هەموو شتێک تەنها مردن نەبێت بە جادوو لەناو دەبرێت.
گەلێکی ئازا و چاونەترسن
بەدرێژایی مێژوو ئەو گەلە تووشی جەنگی دەستەویەخە بوونەتەوە لەسەر خاک و پێگەی خۆیان، بەوە ناسراون هەرگیز ناکەون و بەرگریکارێکی بەهێزی پیرۆزییەکانی خۆیانن، لەسەدەی هەژدەم کاتێک فەرەنسییەکان بەزۆرداری گەلی هۆڵەندییان راوەدووناو هەرەتەی خاکی زولویان کردن، ویستیان لەوێ مەملەکەتی هۆڵەندا دابمەزرێنن، هەرچەندە هۆڵەندییەکان بەژمارە لەوان کەمتر بوون، بەڵام لەبەرئەوەی چەکی باشیان پێ بوو دواتر بەریتانییەکانیش هاوکاریان کردن توانیان خۆیان دابمەزرێنن، بەڵام دوای دوو ساڵ زولو 15 هەزار شەڕکەری ناردەسەریان و لەوێ دەریکردن، ئەو شەڕە ناوی لێنرا «رووباری خوێن» تەنها لە سوپای بەریتانیەکاندا توانیان 1400 سەربازیان لێ بکوژن.

سەرچاوە:
 Frankfurter Allgemeinezeitung

  

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان