ئێرلەندا گوندەکانی ئاوەدان دەکاتەوە

11:54 - 2023-08-20
دووتوێ
312 جار خوێندراوەتەوە

لەم ساڵانەی دواییدا لە هەموو جیهاندا کۆچی گوندنشینان بۆ شارەکان زیادی کردووە و هەندێ گوند هەن بەتەواوی خاڵی بوون لە مرۆڤ، لەبەرامبەریشدا شارەکان جمەیان دێت ئەمەش جگە لە ژاوەژاو گرانیی و خراپی کوالێتی خزمەتگوزاری دروستکردووە، بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئەو خەڵکە بۆ نێو سروشت و ژیان لە گوندە بچووکەکان حکومەتی ئێرلەندا لە پڕۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوەی 20 دوورگەی دوورەدەست و کاول بوو، پشتگیری مادی بەبڕی 92 هەزار دۆلار پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە لەو دوورگانە خانوو دروست یان نۆژەن دەکەنەوە و بەیەکجاری تێیدا نیشتەجێ دەبن، سوودمەندان گرێبەستیان لەگەڵدا دەکرێت بەلایەنی کەمەوە 10 ساڵ لەوێ بمێننەوە، خۆ ئەگەر دوکانێک یان پڕۆژەیەکی بچوکیشی تێدا دروست بکەن ئەوان پاڵپشتی دارایی دەکرێن جگە لە پێشەکی بە قەرزی بێ سوود پارەیان بێ دەدرێت.

سەرچاوە: Die Welt 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان