کەشتییەکی ئاسمانیی روسیا بە ناوی لونا-25 لە کۆنترۆڵ دەرچووە و لەسەر رووی مانگ کەوتووەتە خوارەوە.
بڕیار بوو کەشتییە ئاسمانییەکە لەسەر جەمسەری باشووری مانگ بنیشێتەوە، بەڵام بە هۆی چەند کێشەیەکەوە لە ئەرکەکەیدا شکستی هێنا و کەوتە سەر رووی مانگ.
پێشتر سەرۆکی دەزگای بۆشایی ئاسمانی روسیا، بە ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی راگەیاندبوو، پێشبینی دەکرێت کەشتییە ئاسمانییەکە لە 21 ی ئاب لەسەر ڕووی مانگ بنیشێتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر چەند ناوچەیەکی سەر رووی مانگ بکات.