بازاڕی هاوینەی میركاتۆ گەرمە

10:47 - 2023-08-21
وەرزش
214 جار خوێندراوەتەوە

ماوەیەكی زۆرە وادەی گواستنەوەی یاریزانانی تۆپی پێ (میركاتۆی هاوینە) دەستیپێكردووە و تاكۆتایی ئەم مانگی ئابە بەردەوام دەبێت.
میركاتۆی هاوینەی ئەمساڵ بە تایبەتی لە ئەوروپا، جیاواز لە ساڵانی پێشووتر زۆر گەرم و گوڕە، زۆر ئەستێرەی ناوداری جیهانی جێگۆڕكییان لە نێوان ئەم یانەو ئەو یانەدا كردووە، چەندین راهێنەر لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە و راهێنەری نوێش جێگای گرتوونەتەوە، چەند ئەستێرەیەكیش دوا ماڵئاوییان كرد و بەرەسمی وازیان لە یارییكردن هێنا، وەك باسیشم كرد هێشتا میركاتۆ چەند رۆژێكی ماوەو رەنگە هەواڵی نوێ لەم رووەوە هەبێت و یاریزانی تریش لە یانەیەكەوە بچێتە یانەیەكی تر.
دیارە تائێستا بە دەیان یاریزان و بگرە زیاتریش لەم یانە چوووەتە یانەیەكی تر، رەنگە ژمارەكەش تا شەوەی 31/8 زۆر زیاتر بكات، بەڵام دیارترین ئەو یاریزان و راهێنەرانەی لەم میركاتۆیەدا یانەی نوێیان هەڵبژاردووە یان بەرەسمی وازهێنانیان لە یارییكردن راگەیاندووە بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
*راسمۆس هۆگڵۆند لە ئەتڵەنتاوە چووە مان یونایتد.
*جۆسكۆ گاڤاردێۆڵ لە لایبزیگەوە چووە یانەی مان سیتی.
*ئاكسڵ دیساسی لە مۆناكۆوە چووە چێڵسی.
*لۆكاس مۆرا لە تۆتنهامەوە چووە یانەی ساوپاوڵۆ.
*سادیۆ مانی لە بایرن مونشنەوە چووە یانەی نەسری سعودی.
*فابینیۆ لە لیڤەرپوڵەوە چووە ئیتیحادی سعودی.
*خامیس رۆدریگێز چووە یانەی ساوپاوڵۆ. 
*ریاز موحرز  لە مان سیتییەوە چووە ئەهلی سعودی.
*ماورۆ ئیكاردی لە پاریس سانجێرمانەو چووە گەڵاتە سەرای توركی.
*جۆردان هیندرسن لە لیڤەرپوڵەوە چووە ئیتیفاقی سعودی.
*ئیسكۆ لە ریاڵ مەدریدەوە چووە ریاڵ بتیس.
*سامۆئێل ئۆمتیتی لە بارسیلۆناوە چووە لیلی فەرەنسی.
*خوان كوادرادۆ لە یۆڤانتۆسەوە چووە ئینتەر میلان.
*ئۆریۆل رۆمیۆ لە جیرۆناوە چووە بارسیلۆنا.
*سیكۆ فۆفانا لە لانسی فەرەنسییەوە چووە نەسری سعودی.
*رۆدریگۆ مۆرینۆ لە لیدز یۆنایتدەوە چووە یانەی رەیانی قەتەری.
*كریستیان بۆلیسیچ لە یانەی لە چێڵسییەوە چووە یانەی میلان.
*سێرجی ساڤیچ لە لازیۆوە چووە یانەی هیلالی سعودی.
*لۆكاس هێرناندێز لە بایرن مونشنەوە چووە یانەی پاریس سانجێرمان.
*دییگۆ یۆرینتی بۆ وەرزێكی تر بەخواستن گەڕایەوە رۆما.
*داڤید دیخیا لە یانەی مان یونایتد وازیهێناو دیارنییە دەچێتە چ یانەیەك.
*دالی بلیند لە بایرن مونشنەوە چووە جیرۆنا.
* نەیمار جونیۆر لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ یانەی هیلال.
* هاری کەین لە تۆتنهامەوە بۆ بایرن میونشن.
* حەکیم زەیاش لە چێڵیسییەوە بۆ گەڵاتەسەرای.
* عوسمان دیمبلی لە بارسیلۆناوە بۆ پاریس سان جێرمان.
*سێرجیۆ رامۆس لە پاریس سان جێرمان رۆیشتووە و تا ئێستا یانەی نییە. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان