لە بەغدا منداڵێك لە ناو هۆڵی تاقیكردنەوەدا لەدایكبوو

11:28 - 2023-08-22
عیراق
512 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەدایكبوونی منداڵێكی لە ناو هۆڵی تاقیكردنەوەكانی  پەروەردەی رەسافە لە بەغدای پایتەخت راگەیاند و دەڵێت، ئەو منداڵە كاتێك لەدایكبووە دایكی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی هەبووە.
كەریم ئەلسەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق پیرۆزبایی لە دایكبوونی منداڵەكە دەكات و هیوای بەختەوەری و تەندروستی و سەلامەتی كۆرپەكە و دایكی دەخوازێت، هاوكات سوپاسی و ستایشی مامۆستایانی هۆڵەكە دەكات كە هاوكاربوون و كارئاسانیان كردووە بۆ لەدیكبوونی منداڵەكە.

 سەرچاوە: هذا الیوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان