رەهێڵ رۆمان لەدایكبووی سلێمانییە، لە تەمەنی 13 ساڵییەوە لە ئوسترالیا دەژی و ئێستا بۆتە یەكێك لە باشترین ئەكتەرەكانی سینەمای ئوسترالیا و جیهانیش.
رەهێڵ لە چەندین فیلمی بەناوبانگی وەك، داون ئەندەر، ئەلیكس و حەوا، تێكەڵە، هاوسەرگیری عەلی، ئەهریمەنە بچووكەكان وەك ئەكتەر بەشداریكردووە و هەروەها لە چەندین فیلمیش بەشداریكردووە كە هێشتا بڵاونەكراونەتەوە.
ئەو گەنجە كوردە بەشداری حەوت شانۆیی كردووە و لە ساڵی 2022 خەڵاتی بەناوبانگی (هیس لێدجەری) بەدەستهێناوە و یانزەهەمین وەرگری خەڵاتی نواندنە لە ئوسترالیا.
رەهێڵ یەكێكە لە ئەكتەرە گەنجە بەناوبانگەكانی ئوسترالیا لەسەر ئاستی جیهاندا، هەر ئەمەش وایكردووە كە زۆرترین داواكاری بخرێتە بەردەم بۆ بەشداریكردن لە فیلم و شانۆ و بەرنامە تەلەفزیۆنییەكاندا.
ئێستا (سیتی سینەما)ی سلێمانی دوو فیلم پەخشدەكات كە رەهێڵ تێیاندا وەك ئەكتەر بەشدارە.
ئالان محەمەد