پوتین: واز لە دۆلار دەهێنین

07:51 - 2023-08-23
جیهان
278 جار خوێندراوەتەوە

ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا رایگەیاند، هەنگاو دەنێت بەرەو وازهێنان لە بەكارهێنانی دۆلار وەك دراوێكی جیهانی و بڕیارەكەش گەڕانەوەی نییە.
وتیشی، وڵاتانی برێكس تاوتوێی تەواوی چەند بابەتێکی پەیوەست بە بەكارهێنانی دراوە نیشتمانییەكان دەكەن لە هەموو بوارەكانی هاوكاریی ئابووری لە نێوان ئەو وڵاتانەدا دەبێت.
بەوتەی پوتین، روسیا رێگری لێكراوە لە دابینكردن و هەناردەكردنی دانەوێڵە بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمەش یەكێك بووە لە هۆكارەكانی كشانەوەی روسیا لە رێكەوتنی هەناردەكردنی دانەوێڵە.

سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان