ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عیراق روبەری 650 کیلۆمەتر بۆشایی ئەمنی لە سنووری چوار پارێزگادا پڕدەکەنەوە.
رۆژنامەی سەباحی رەسمی بڵاویکردەوە، ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عیراق رووبەرێکی فراوان لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و دەکەونە سونوری پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک و ھەولێر، پڕدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سنوورەکە لەو ناوچانەوە دەستپێدەکات کە دەکەونە سنووری ئێران لە خانەقین و رووبەری ناوچەکە 650 کیلۆمەترە.