بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پارتی کرێکارانی کوردستان و بە دەگەوەچوونی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆ.جەلان، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی تورکیا و عیراق و هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک گەریلا چەکەکانیان دادەنێن.
نووسینگەی راگەیاندنی کەجەکە ئەماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا ژمارەیەک لە گەریلا کانیان لە شوێنێکی دیاریکراودا چەکەکانیان دادەنێن.
راشیگەیاندووە، لە شوێنێکى نزیک رێوڕەسمەکە شاشەیەکی گەورە ئامادە دەکرێت، لە پاش رێوڕەسمەکە ڤیدیۆی پرۆسەکە لەو شاشەیە پیشاندەدرێت و رۆژنامەوانان دەتوانن ماددەی دەنگی و ڤیدیۆیی دەستکارینەکراو بەدەستبهێنن، بەڵام بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە، ناتوانرێت دیمانە لەگەڵ ئەندامانی گرووپەکە بکرێت، تەنیا دەتوانرێت قسە لەگەڵ چاودێرانی رێوڕەسمەکە بکرێت.
بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکە دوو وەفد لە تورکیا و باکوورى کوردستانەوە گەیشتوونەتە هەرێمى کوردستان، وەفدی یەکەم ئەحمەد تورک سەرۆکایەتیی دەکات و وەفدی دووەمیش تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (پارتی دەم) سەرۆکایەتى دەکرێت.
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کە.جە.کە رایگەیاندووە، گەریلاکان لەژێر چاودێریی رێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەکەکانیان لەناودەبەن.