له فارسییه‌وه/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌ركۆنه‌كردن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و داوه‌ریكردنی سێ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ تێكدانی ژیانی هه‌ر مرۆڤێك. ئه‌م سێ هۆكاره زۆر تێكده‌ر و رووخێنه‌رن و ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵ نه‌دات له خۆی دوور بخاته‌وه ژیانی ده‌فه‌وتێ. بۆ ئه‌وه‌ی ژیان گۆڕانكاری تێیدا بكرێ و بكه‌وێته سه‌ر رێچكه‌ی خۆی، ده‌بێ مرۆڤ خۆی له‌و سێ شتێ تێكده‌رانه‌یه به دوور بگرێ. تا ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌م سێ خووه دزێوه له‌ناو ژیانی مرۆڤدا هه‌بێ، مه‌حاڵه مرۆڤ بتوانێ كه‌سێكی به‌خشنده و دلۆڤان و میهره‌بان بێ و بتوانێ به ئاسانی ژیانێكی ئاسایی و سروشتی و ئاسووده‌ی هه‌بێ.
چاوه‌ڕێی به‌خشین مه‌كه
هه‌ر كاتێك مرۆڤ بتوانێ ئه‌و سێ خووه له ژیانی خۆی بسڕێته‌وه، ئیتر پێویست ناكات كه مرۆڤ چاوه‌ڕێی به‌خشین و لێخۆشبوونی ئه‌وانی دیكه بێ. به واتایه‌كی دیكه تا ئه‌وكاته‌ی كه مرۆڤ به ده‌ست ئه‌م سێ شته ناشیرینه‌وه گیرۆده بێ، به به‌رده‌وامی چاویی له به‌خشین و لێخۆشبوونی خه‌ڵكانی دیكه‌یه و ده‌بێت به پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ توانی خۆی له سه‌ركۆنه‌كردن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و داوه‌ریكردن ده‌رباز بكات ئه‌وا ئیتر به‌خشین و لێخۆشبوونی ئه‌وانی دیكه مانایه‌كی نامێنێ.
سه‌ركۆنه‌كردنی خه‌ڵكانی دیكه
ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌توانی له‌و كه‌سانه‌ی كه له رابردوودا ده‌رهه‌ق به‌و خراپه‌یان كردووه خۆش نه‌بێ، ته‌نها رێگه‌یه‌ك كه بۆ مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكانی دیكه سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی خۆی به خه‌تابار و تاوانبار بزانێ و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌وان ده‌داته به‌ر سه‌ركۆنه و سه‌رزه‌نشت كردن. ئه‌مه‌ش كارێكی گونجاو و راست و دروست نییه، هه‌ر بۆیه ده‌بێ مرۆڤ بڕیار له گۆڕان و گۆڕانكاری و چاكسازی بدات. به‌داخه‌وه سه‌ركۆنه‌كردن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و داوه‌ریكردن له‌ناو زۆربه‌ی هه‌ر زۆری مرۆڤه‌كاندا هه‌یه و به راده‌یه‌ك له‌ناو مرۆڤه‌كاندا باوه كه هه‌ندێكجار مرۆڤ ناتوانێ جڵه‌وی كاروباره‌كانی خۆی بگرێته ده‌ست. بوونی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه كه رۆژانه سه‌ردانی دادگاكان ده‌كه‌ن چ وه‌ك سكاڵاكار و چ وه‌ك سكاڵالێكراو نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان حه‌ز ناكه‌ن هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و هه‌میشه به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه كه‌سێك یان كه‌سانێك بكه‌ن به خه‌تابار و تاوانبار. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هیچ مرۆڤ چاو به كه‌موكورتی و كه‌مته‌رخه‌میدا ناگێڕێ و هه‌میشه هه‌وڵده‌دات كه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی خۆی بخاته ئه‌ستۆی كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك.
هه‌ندێك له ئاگادارییه‌كان تێكده‌رن
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك له ریكلام و ئاگادارییه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه هه‌ندێك له ریكلام و ئاگادارییه‌كان جاری وایه تێكده‌رن، بۆ نموونه ده‌ڵێن» هه‌ر ئێستا بیر له وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووه‌كان بكه‌نه‌وه، «هه‌لومه‌رجه‌كان هه‌ر جۆرێك بن ئه‌وه خه‌تای تۆی تێیدا نییه»، ئه‌م جۆره رسته و ریكلام و ئاگادارییانه نیشانده‌ری خووه ناشیرنه‌كانی مرۆڤن كه هه‌میشه ده‌یه‌وێت به دوای خه‌تابار و تاوانباردا بگه‌ڕێ و پاشا بۆ كه‌مته‌رخه‌می و كه‌موكورتییه‌كانی خۆی بهێنێته‌وه.
مرۆڤ ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆیدا راستگۆ بێ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له خووه دزێو و ناشیرنه‌كان رزگار بكات و چیدی به دوای خه‌تاباردا نه‌گه‌ڕێ. باشترین رێگه بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له‌م كاته‌وه بڕیار بدات كه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات و هۆكاری هه‌موو رووداو و پێشهاته‌كان بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه و به خۆی بڵێ» هه‌رچی تا هه‌نووكه له ژیانیدا روویداوه به‌رهه‌می بڕیار و هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆی بووه و خۆی ویستوویه‌تی وای به‌سه‌ر بێ و خۆویستانه وایكردووه و چیدی په‌نجه‌ی تاوان بۆ لای كه‌س رانه‌كێشێ.
بیانوو به‌سه
ئه‌وه‌شمان له‌بیر بێ كه هه‌ندێكجار بیركردنه‌وه و بڕیاره هه‌ڵه‌كان مرۆڤ به لاڕێدا ده‌بن و رێگر ده‌بن له‌وه‌ی كه مرۆڤ خۆی له خووه ناشیرنه‌كان به‌دوور بگرێ. بۆ نموونه،»له ده‌سه‌ڵاتی مندا نه‌بوو»، «خه‌تای فلان كه‌س بوو»، «له دۆخێكی باش‌دا نه‌بووم»،»غه‌دریان لێكردم»،»بۆ خۆم بوومه مایه‌ی چاره‌ڕه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌مان»، ئه‌م جۆره له بیركردنه‌وه و قسه‌كردن له‌ڕاستیدا مایه‌ی وزه‌ی نه‌رێنین و هانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی له به‌رپرسیارێتی بدزێته‌وه و زۆر به ئاسانی بۆ هه‌موو شته‌كان بڕوبیانوو و به‌هانه بهێنێته‌وه.
مرۆڤ ده‌بێ ده‌ست له بڕوبیانوو هه‌ڵبگرێ و به چاوێكی گه‌شبین و پۆزه‌تیڤ سه‌یری ژیان بكات و بڕوای به‌وه هه‌بێ كه هه‌ر رووداو و پێشهاتێك كه له ژیانی رۆژانه‌یدا روو ده‌دات به‌رهه‌م بیر و بڕیاری خۆیه‌تی و هاوكاتیش ده‌بێته وانه‌یه‌ك بۆ ژیانی.
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێ ده‌بێ ئاستی به‌رپرسیارێتی و توانای به‌رگریكردن و توانا و به‌هره‌كانی خۆی هه‌ڵسه‌نگێنێ و باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له ژیاندا روو ده‌ده‌ن به شێوه‌ی شانس و هه‌ڵكه‌وت نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌می بیر و هه‌ڵبژاردن و بڕیاری خۆیه‌تی.
هه‌ر مرۆڤێك ئه‌گه‌ر ده‌رهه‌ق به كه‌سێك كه خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه رق و نه‌فره‌تی هه‌بێ، ئه‌وه ژیانی خۆی تێكده‌دات و له‌ناویی ده‌بات، چونكه ئه‌وه مرۆڤ خۆیه‌تی كه رق و نه‌فره‌تی دروستكردووه و بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بچێ ئه‌و رق و نه‌فره‌ته‌ی له‌گه‌ڵه و ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره له ده‌روون و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دات.
چاوپۆشی و لێبورده‌یی
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له زیانه‌كانی سه‌ركۆنه‌كردن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و داوه‌ریكردن رزگاری بێ، باشترین رێگه به‌خشین و چاوپۆشیكردن و لێبورده‌ییه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ یه‌كجار بۆ هه‌میشه له خه‌تابارێك خۆش‌بوو ئیتر پێویست ناكات كه رۆژانه به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سه به خه‌تابار و تاوانبار له قه‌ڵه‌مبدات و سه‌ركۆنه‌ی بكات و یان بیه‌وێ تۆڵه‌ی لێبكاته‌وه یان سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه داوه‌ری بكات.
رێگه‌یه‌كی دیكه بۆ ده‌ربازبوون له خووه ناشیرینه‌كان ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ رێزی خۆی بگرێ و خۆی خۆشبووێ، به واتایه‌كی دیكه لێبورده‌یی و به‌خشین جگه له‌وه‌ی كه كردارێكی مرۆییه، شێوازێكیشه بۆ خۆشه‌ویستی ده‌رهه‌ق به خودی خۆت.
ده‌وترێت بۆ به‌خشین ده‌بێت یه‌كێك به خه‌تابار له قه‌ڵه‌مبدرێ. مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ژیانێكی هۆشیارانه و سه‌ربه‌ستانه‌ی هه‌بێ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌مكێكی زۆر گرنگ كه ئه‌ویش به‌خشین و چاوپۆشینه.
تۆڵه‌كردنه‌وه چاره‌سه‌ر نییه
له جیهانی ئه‌مڕۆدا زۆربه‌ی كێشه و گرفت و جه‌نگه‌كان به هۆی خراپ لێكتێگه‌یشتنه، هه‌ر بۆیه دواجار ئه‌وه جه‌نگه، بڕیار ده‌دات و هه‌ر كات جه‌نگ و پێكدادان روویدا، دواتر تۆڵه سه‌رهه‌ڵده‌دات. جاری وا هه‌یه به‌خشین و لێخۆشبوو‌ن ده‌توانێ رێگری سه‌ره‌كی بن له‌سه‌ر رێگه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، چونكه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌روونی مرۆڤ تێكده‌دات و دڵی ده‌بێت به دۆزه‌خێك كه پڕه له رق و تووڕه‌یی.
سه‌رچاوه:
كتاب چگونه زندگیمان را متحول سازیم- نوشته وین دایر