لە هەموو جیهاندا وڵاتی وا هەن کەس نایانناسێ و بەدنیای سیاسەت و میدیا ئاشنا نەبوون، زیاتر لە 400 وڵاتی لەمجۆرە هەیە کە لەگەڵ ئەوەی دانیشتوان و سنور و ئاڵا و ئابووری و دەستوری خۆیان هەیە، بەڵام ناوخۆیین و متمانەی نێودەوڵەتییان نییە، چەند ساڵێک پێش ئێستا وڵاتێکی تریش هاتە ریزبەندی ئەمجۆرەوە هاوڵاتیەکی ئەمریکی بەناوی «راندی ولیامز» پارچە زەویەکی 5 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە بیابانێکی وڵاتەکەی نزیک کالیفۆرنیا بە دوو دەفتەر دۆلار کڕیووە و ناوی ناوە کۆماری Slowjamastan، ئەو پیاوە سەفەری 193 وڵاتی جیهانی و ئەو 400 وڵاتە بێ متمانانەشی کردووە و بەو پێیەی میدیاکار و بێژەری ئێزگەیە لەگەڵ زۆربەی سەرۆکەکان دیمانەی کردووە، ناوی وڵاتەکەشی هەر بەناوی ئەو بەرنامە ئیزگەییەوە ناوناوە کە 30 ساڵ زیاترە لەدەیان ئێزگەی رادیۆیی وڵاتەکەی بڵاودەکرێتەوە.
رەگەزنامەش دەدات
وڵاتی سلۆڤیاماستان پەساپۆرت و ئاڵا و سرودی نیشتیمانی تایبەت بەخۆی هەیە، بەپێی پێگەی فەرمی ئەو وڵاتە دانیشتوانەکەی 500 کەسە و 4500 ی تریش لە شارو هەرێمە جیاجیاکان داوای مافی هاوڵاتیبوونیان کردووە و لە لیستی چاوەڕێدان، راندی ولیامز هەر خۆی سەرۆکی ئەو وڵاتەیە و بەپێی دوا لێدوانی لەمبارەیەوە دەڵیت، ئەگەرچی نامەم بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ناردووە کە متمانەمان پێ ببەخشێت، بەڵام وەڵامم ناداتەوە و بەپێی پەیماننامەی مۆنتیڤیدیۆی ساڵی 1933 هەموو رەگەزەکانی وڵاتبوونمان هەیە کە تێیدا هاتووە وڵات دەبێت دانیشتوانی هەمیشەیی هەبێت، خاک سنور و حکومەت و دەستوری هەبێت، بۆیە ئێمە لە2021 ەوە سەربەخۆیی خۆمان هەیەو بایدن دان بەجیابوونەوەمان لە ئەمریکادا نانێت، ژمارەیەک وڵاتۆکە متمانەیان پێداناوە بەڵام ئەوانیش هەر خۆیان بێ متمانەن.
وڵاتی چۆڵ و هۆڵ
ئەو ناوچەیە بیابانەو هیچ شتێکی لێ نییە، تاقە یەک خانووش نابینی، نەدانیشتوان و نە بیناو نە پڕۆژە و خزمەتگوزاری، بەدرێژایی ئەو سنوورە کە دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی شاری سان دێگۆ تەنها دارتەلی کارەبا دەبینی، ئەو پیاوە هەفتەی جارێک لەگەڵ کابینەی حکومەتەکەی کە ژمارەیەک هاوڕێی خۆیەتی کورسی و مێزێکی لەو چۆڵەوانیە داناوە و بڕیار و راسپاردەکان ئیمزادەکات.
سەرچاوە: Business Insider